AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
شەممە

٢٤ شوبات ٢٠١٨

١٢:١٢:٣٤ د.ن
883245

شەهیدبونی27 چەکداری حه‌شدى شه‌عبى له‌ کەرکووک +وینە

ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی توانیویانە بچنە نێو گوندی سەعدونییە و تەرمی 20 چەکداری حەشدی شەعبی بدۆزنەوە، کە لەلایەن داعشەوە شەهیدبون

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ عەلی حوسەینی، گوتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گوندی سەعدونییەی سەر بە شارەدێی ریاز هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی کەوتوونەتە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش و لە ئەنجامیشدا شەڕوپێکدادان روویداوە. گوتیشی، بەهۆی خراپی کەش و هەوا سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانيی عێراق نەیانتوانیوە بگەنە شوێنی پێکدادانەکە و هاوکاری ئەو هێزە بکەن. ئاماژەی بەوەشدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی توانیویانە بچنە نێو گوندی سەعدونییە و تەرمی 20 چەکداری حەشدی شەعبی بدۆزنەوە، کە لەلایەن داعشەوە کوژراون.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندبوو، شەوی رابردوو لە ناوچەی سەعدونییەی سەر بە ناحیەی ریاز لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک شەڕوپێکدادان لەنێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و داعش روویداوە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا 27 چەکداری حەشدی شەعبی، کە 8 ئۆتۆمبێلی سەربازیان پێبوو کەوتوونەتە بۆسەیەکی داعش و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارەو پێده‌چێت رفێندرابن.

پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، ناوچه‌كانی حه‌ویجه‌ و ریاز و ره‌شاد و زاب و عه‌باسی و ده‌وروبه‌ریان به‌بێ شه‌ڕ له‌ چه‌كدارانی داعش وه‌رگرته‌وه‌، چه‌ندین جار سه‌رۆك هۆز و به‌رپرسانی ئیداری ناوچه‌كه‌ له‌باره‌ی بوونی چه‌كدارانی داعش له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا هۆشدارییان داوه‌ته‌ حكومه‌تی عێراق و به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاینده‌ی پارێزگای كه‌ركووك ناویان بردوون.

به‌گوێره‌ی قسه‌ی شاره‌زایانی ئه‌منی، پاش ئه‌وه‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به‌ ژێر له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی، كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی باشووور و باشووری رۆژئاوای كه‌ركووكیان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرده‌وه، دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ تا ئێستا به‌ ناسه‌قامگیریی ماوه‌ته‌وه‌.