AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا کوردی
پێنجشەممە

٢٢ شوبات ٢٠١٨

٤:٠٣:٣٠ د.ن
883056

عەبادی

ڕێگە بە ناتۆ نادەین خاكی عێراق بۆ دژایه‌تی ئێران بەكاربهێنێت

ڕێگە ناده‌ین هێزەكانی ناتۆ خاكی عێراق بۆ دژایەتی ئێران به‌کار بێنن.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێگە ناده‌ین هێزەكانی ناتۆ خاكی عێراق بۆ دژایەتی ئێران به‌کار بێنن.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوەكردۆتەوە، كە وڵاتەكەی ڕێگە نادات تاكوو هێزەكانی ناتۆ لە خاكی وڵاتەكەی دژایەتی ئێران بكەن.
عەبادی لە كۆنفڕانسێکی میدیاییدا وتی: عێراق تەنانەت ئەو كاتەی كە سەرقاڵی شەڕی تیرۆریستەكان بوو ڕێگەی بە هاتنی هێزە سەربازییەكان نەدا.
ئەو باسیشی لەوەكردووە، بە هیچ جۆرێك ڕێگە بە ناتۆ نادەین لە خاكی ئێمە بۆ دژایەتی ئێران سوود وەربگرێت.
ئەمە لەكاتیكدایە كە عێراق ئەمرۆ زۆریك لە ولاتەكان دەیانەوە بەشێوەی سەنتەرێك بۆ دژایەتی و بەرانگەری ئیران بەكار دەهیچنن و عێراقیش بۆ وەرگرتنەوەی سەروەری خۆی بەربەست لەبەردەم ئەو شیچوازە مامەلانەی ولاتەكان دادەنێت و نایەوێت عیراق و خاكەكەی بكاتە جێگەی سودی ولاتێك دژی ولاتیچكی تر بەتایبەت ئێران كە هەمیشە هاوكاری خەڵكی عیراق بوون