بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له وڵاتانی جیهان ره‌تیانكردنه‌وه ئه‌و هاووڵاتیانه‌یان وه‌ربگرنه‌وه كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا په‌یوه‌ندییان به تیرۆریستانی داعشه‌وه كردوه له عێراق و سوریا, سه‌دان ژنی داعش چاوه‌ڕێی دادگایی كردن و دیاری كردنی چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن له عێراق.
تا ئێستاش دادگای عێراقی سزادی له سێداره‌دانی بۆ ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش ده‌ركردووه.
به‌پێى زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان نزیكه‌ی 500 ژنی بیانی له چه‌ند ساڵی رابردوودا به شێوه‌ی نایاسایی هاتوونه‌ته عێراق و په‌یوه‌ندییان به گروپی تیرۆریستی داعشه‌وه كردووه و دوای ده‌ستگیركردنیان چاوه‌ڕێی دادگایی كردن ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان.
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه په‌یوه‌ندییان به‌و وڵاتانه‌وه كردووه كه هاووڵاتیه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی كردن به تیرۆریستانه‌وه روویان كردۆته عێراق به‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه‌یان ره‌تكردۆته‌وه, به‌وه‌ش به‌پێی یاساكانی سزادانی عێراقی روبه‌ڕووی دادگایی كردن ده‌بنه‌وه.
“عه‌بدولستار به‌یره‌قدار” وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاندووه دادگای تاوانه‌كان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ چه‌ند دۆسێیه‌كی ئه‌و ژنه داعشانه كردووه كه توركی و ئازه‌ری له نێویاندا هه‌یه.
وتیشی: دادگا بڕیاری زیندانی كردنی هه‌تا هه‌تایی بۆ 10 ژنی داعش ده‌ركردوه، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی تێرۆریان به‌سه‌ردا ساغ بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها سزای له‌سێده‌ردانیش بۆ ژنه داعشێكی به ره‌گه‌ز توركی ده‌ركردووه. به وته‌ی “به‌یره‌قدار” ئه‌و بڕیارانه‌ش سه‌ره‌تایین و ئه‌گه‌ری ته‌مییز كردنه‌وه‌یان له دادگای ته‌میزی فیدڕاڵی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به منداڵه داعشه‌كانیش, لێپرسراوانی عێراق ده‌ڵێن وه‌ك قوربانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا ده‌كه‌ن به‌وپێیه‌ی بێ‌تاوانن و پێده‌چێت ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكرێنه‌وه. فه‌ڕه‌نساش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه فه‌ڕه‌نسییانه‌ی له ماوه‌ی داگیركارییه‌كانی داعشدا له عێراق له‌دایك بوون و له رێی پڕۆگرامی تایبه‌ت و چاودێرییه‌وه كار ده‌كرێت بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارى ده‌رونییان