AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
دووشەممە

١٩ شوبات ٢٠١٨

١:٤٥:٠٦ د.ن
882593

ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دەیبینیت زۆر نامۆ نییە بۆ خەڵکی کورد

ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دەیبینیت زۆر نامۆ نییە بۆ خەڵکی کورد ، ئەپێشمەرگە حوسی یە بەڕاستی وە پڕمانای ووشەی پێشمەرگە پێشمەرگەیە ،دەبینیت چۆن گولە لە پێش و دوایەوە وەلەژێر پێیدا دەدەن بە زەوی دا ، بەڵام دڵسۆزی بۆ هاوسەنگەرەکەی کە پێکراوە بەدەستی داگیرکەرە سعودیەکان وای لێ کردوە کەلە گولە بارانی داگیرکەرانی سەربەخۆیی وڵاتەکەی نەترسێت و هاوەڵەکەی بگەیەنەتە چارەسەر ، بەئومێدی ئەوەی لە مردن ڕزگاری بکات هرچەند خۆی لەگەڵ هەموو گولەیەکدا لە کامی مەڕگ نزیک دەبێتەوە

ئەگەر وادەزایت پێشمەرگەی کورد هەموویان وەکو ئەولێپرسراوانەی ئەمڕۆن ئەوا زۆر لە هەڵەدای بەڕێزم ، پێشمەرگەی کورد زۆر لەئەو پێشمەرگە یەمەنی یە زیاتر ڕوبەڕوی مەرگ بونەتەوە و خەڵک وایاندەزای گولە نەبڕیان لەگەڵ خۆیان هەڵگرتوە ، بەڵام گولەنەبڕتەنها یەک ئەفسانەبوو ، خوای پەروەردگار خۆی بوو دەیانیپاراست وەلەدڵی دوژمنەکانیانداترسی پێشمەرگەی دروست کردبوو،هەرچەندە شەهیدی کەمیشی نەداوە .

پێشمەرگەی کورد زۆربەی زۆریان بە پاکی و بۆ مانەوە و دریژەدان بەخەباتی ئازادی خوازانەی گەلی کورد هەزاران داستانی سەرسوڕهێنەریان لە مێژوودا تۆمار کردوە ، هەرچەندە لێپرسراوانی گەلی کورد لە ئازایەتی و پاکی خەڵکی کوردستان بۆ مەرامی گڵاوی خۆیان سودیان وەردەگرت ، وە شەڕی براکوژییا پێ دەکردن ، هروەک چۆن هەندێک شەڕیا بە پێشمەرگەی پاکی کورد کردوە کتێبەکانی مێژوو شەرمەزاری پیشان دەدە لەوەی کە ئەو زانیارییانەیان لەدڵی خۆیادا پاراستوە بۆ نەوکانی داهاتوو.

نامەوێت باسەکەتان لەسەر دریژ بکەمەوە ،دەمەوێت ئاماژە بە هەندێک خیانەتی مێژوویی هەرگیز لەیادنەچووی سەرانی کورد بەخێرایی بکەم کە مێژوو تیایاندا شەرمەزارە ، خیانەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە قازی محمد دوای ئەو هەموو شەهیدە دوای بەرهەمی ڕون و ئاشکای شۆڕشی قازی ئەوانە لەگەڵ ڕوس دەستیان تێکەڵ کرد و بونە هۆکاری ڕوخانی یەکەمین کۆماری ڕاگەیەنراوی کورد ، وە هەرئەوانە لە دوای ئاشبەتاڵەکەی 1975و دروست کردنەوەی شۆڕشی نۆێ لە یەکەمین ساتەکانیەوە بە خیانەت لە گەلی کورد لەژیر ناوی قیادە موەقەتە دا وە کوشتن و بڕینی کوردانی ڕۆژهەڵات و کوشتن و بڕینی کوردانی کوردستانی باشور لەشەڕەبراکوژیەکاندا ، بەسودی دوژمن دەستیان پێکرد ، ئەمە لەلایەک وە لەولاشەو ساڵی 1966 پیسترین مێژووی کورد تیادا تۆمار کراوە ،
وە تەنانەت ئەو حیزبەی هەرگیز نەوەکای ئیمڕۆ بەبیریادا نایەت که حیزبیکی وه کو حیزبی شوعی له کات و زەمانیکی هەستیاردا لەکەڵ حکومەتی عەفلەقیەکاندا دەست لەناودەست پێشمەگەی کوردی کوشتوە لە ساڵی 1974-1975دا باوەڕم وایە زۆربەی خەڵکی کوردستان یا ئەو خیانەتەی حیزبی شوعی کوردستانیان لەبیرچوە یا هەر نەیانبیستوە ، چونکە خیانەتی زل هێزەکانی کورد ئەوەندە زۆرە کەسێک بەدوای حیزبێکی بچوکی بێ دەسەڵاتی وەک شوعیدا ناگەڕێن ،
باسەکەی من باسی پاراستنی پێشمەرگەی پاکی کورد بوو کە خوای گەورە وەکو ئەو پێشمەرگە یەمەنی یە دەیپاراستن و داستانەکانی قارەمانیەتی یان بە ئازایەتی خۆیان نوسیوەتەوە ،بەڵام نەیاندەزانی لێپرسراوەکانیان ئەوەندە خائنن و ئەوەندە درێژە بە خیانەتیان دەدەن ، تەنانەت لە کاتی حوکم ڕانیدا دوبارە دەست بەدامەنی دوژمنانی بەعسی دەبنەوەو تا پایتەخت دەیانهێننەوە و لەولاکەی ترەوە لە هەموو هێزێک سود وەردەگیرێت تەنها لە پێناو سەپاندنی دەسەڵاتیدا ، خۆ دوای 1991 و دەست بەدامەن بونی سەدام و توریاو شەڕی هەموو حیزبەکانی کوردستان دژی پەکەکە بابوەستێت باسێکی درێژە ،
دەمەوێت بڵێم خوای گەورە لەگەڵ نییەتی دڵەکاندا دەسەڵاتی خۆی نیشان دەدات پێت وانییە ئەو پێشمەرگە یەمەنی یە بەدڵێکی پاک و بێگەرد هاوڕێکەی ڕزگار دەکات ،وە خوای پەروەردگاریش لەو دڵ پیسە سەلەفیە داعش سیفەتانەی سعودی دەیپارێزێت ، ڕوداوەکە ئەگەر لە فلیمێکی سینەماییدا بیبینیت بێ گومان وادەزانیت درۆیەکی شاخدارە بەڵام ئەوەی دەیبینیت ڕاستی یەکە کە کەسێکی سادەو دڵ پاک لە هەموو دڵیەوە بەڕاستی ڕۆڵی تیا دەبینێت .وە هاوڕێکەی لەمەرگ ڕزگاردەکات ،