AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
شەممە

١٧ شوبات ٢٠١٨

١٢:٣٣:٣٤ د.ن
882274

هەموو دە چرکە جارێک مناڵێک لە یەمەندا دەکوژرێت

بیرم دێت ئێمەی کورد بەدەست عەرەبەوە هەمیشە ئاوارەبوین ، ئێمە مناڵی و یاریکردن و دەورانی مناڵیمان نەبوو هەمیشە لەژێر تۆپو تەیارەی عەرەبدابووین

بەبێ ئەوەی بمەوێت بەرگری لە کسێک یان لایەنێک بکەم دڵم سوتا بو وێنەی ئەو مناڵە یەمەنیەی لە میدیاکانەوە بڵاو کرابویەوە ، جەنگی یەمەن جەنگێکی بێ هودە و دژی مرۆڤایەتیە ،چونکە لە بنەڕەتدا هەموو کێشەکانیان تەنها پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە، لە ساڵەکانی 1974وە بیرم دێت ئێمەی کورد بەدەست عەرەبەوە هەمیشە ئاوارەبوین ، ئێمە مناڵی و یاریکردن و دەورانی مناڵیمان نەبوو هەمیشە لەژێر تۆپو تەیارەی عەرەبدابووین ، هەرحاکمیک دەهات بۆ دەرخستنی هێزی بازوی خۆی کوردستانی وێران دەکرد ، لە سەرەتای ساڵی شەستەکاندا حاکمی عێراق دەیەوێت کوردستان بە بنزین بسوتێنێت و کەسی تا نەیەڵێت ، بەڵام بۆ ئەوەی دەریبخات لەبەرخاتری دینی ئیسلام ئەوکارە دەکات ، داوالە پیاوە ئاینیە کانی سەردەم دەکات فەتوای بۆبدەن کە کورد (مرتد)ە یانی لەدینی ئیسلام هەڵگەڕاوەتەوە ،تا بتوانێت لەڕیشەوەکورد وشک بکات ، هەموو بەناو زاناکانی جیهانی سوننە بەچاک و خراپیانەوە فەتوایاندا کە کورد کافرە و کوشتنی حەڵاڵە ،هەرکەس دەڵێت وا نی یە ئەوە لە گوێی گای سوننەدا خەوتوە و لە مێژوی خیانەتەکانی سوننەی عرب بێ ئاگایە و نەخوێنەوارە ، خەڵکی کوردستان لەگەورەو بچوک هیچ کەس بەتەمای خۆی نەمابوو ،ئەم خیانەتە لە سعودیەش کراوە لە سەرەتای دروست بونی پاشایەتی ال سعود دا بە فەتوای محمد بن عبدالوهاب خەڵکی تایف قەتڵ و عام دەکرێن بەبیانوی ئەوەی کافرن ، تەنها تاوانەکەیان ئەوە بوو دینە تازەکەی محمد بن عبدالوهابیا قەبوڵ نەبوو ، لە سەردمی یەزید کووڕی معاویەشدا لەبەرئەوەی خەڵکی مەدینە باوەڕیان بە یەزید نەبوو نەیاندەوویست بەیعەتی پێ بکەن لەلایەن سوپای یەزیدەوە شاری مەدینە ،شارەکەی کە پایتەختی پیغەمبەری خوابوو سێ شەو و سێ ڕۆژ کوشتن و بڕین و هەتکی حورمەت تیایدا ئازاد بوو ، کوژراو چی بڵێم خوێن هەڵسابوو، شارتاڵانکرا ، تاریخی تەبەری دەڵێت کە هینی ئەهلی سوننەتی لای خۆمانە سێ هەزار کچ تیایدا حامیلە کرا کە کەس نەیدەزانی باوکی کێ یە ، لەوسەرو بەندەدا وویستیان ئەوەش بەکورد بکەن ، هەموو بەناو زانایای ئەهلی سوننەت فەتوایان دا ووتیان بەڵێ حەڵاڵە ، لەوکاتدا حیزبی ئیخوان مسلمین لە عێرڵقدا هەبوون ، زۆر بێ خەم بوون یەک ووتەیان لەدەم دەرنەچوو بەرگری لە ستملێکراوی کوردبکەن ، هەرلەبەرئەوە بوو داوایان لە زانایانی شیعە کرد ئێوەش وەکو ئێمەی سونی فەتواکەتان بدەن تا هیچ بەرەستێک نەبێت لە ڕێگەماندا ، بەڵام بە پێچەوانەی باوەڕی خەڵکی سوننەوە لەوکاتدا زاناترین زانای سەردەم لە جیهانی تەشەیوعدا جەنابی محسن حکیم بوو ، وکو ئیمڕۆی سیستانی بوو، چونکە دینی شیعە فەرزی دەکات هەموو زەمانێک دەبێت زانایەک هەبێت لەسەروو هەموانەوە پێی دەوترێت ،، ئەعلەم ،، لەو زەمانەدا زاناترین محسن حکیم بوو ، دەبێت درود بنێرین بۆ ڕۆحی پاکی و جوامێری ئەو پیاوە بەڕێزەبەرز بنرخێنین ، چونکە فەتوای دەرکرد، بەڵام فتوای دەرکرد ، ووتی :کورد موسوڵمانە وە هیچ بەڵگەیەک لەسەر مورتەد بونیا نیە ،وە داواکاری سەربەخۆییشیان حەق و مافی شەرعی خۆیانە دەبێت پێیان بدرێت ، لەبیرتانە هەمیشە جەنابی مام جەلال خوالێی خۆب بێت باسی دەکردو درودی دەنارد بۆ ڕۆحی سەرەفرازی محسن حکیم وە ئەو حوسەینەی سلێمانی لەبەر ناوی ئەو کەڵە پیاوە دروست کرد .هەر ئەو فەتوایەی حەوزەی نەجەف، بۆ کورد بوو بە خێر و نەیاتوانی نەخشە گڵاوەکەیان جێبەجێ بکەن ،ئێستاش زۆر بەداخەوە حیزبە بەناو ئیسلامیەکان هەر دەهۆڵی سوننەی عەرەب دەکوتن ، لەناو کورددا جگە لە بەڕێز مام جەلال کەسێکم نەدی لە بەناو سیاسیەکانی کورددا ئەو بەرگریەی جەنابی محسن حەکیم لە کوردی کردوە ،کەبەهەزاران پێشمەرگە نەدەکرا باس بکەن یان یادێکی لێ بکەنەوە ، چونکە نەخشەی ئەنفالی کورد زۆر لەمێژەوە داڕێژرابوو بەڵام سەدامی گۆڕبەگۆڕ جێبە جێی کرد ، لە هەولێر بووم یەکێک لە ئەندامی مەکتەب سیاسی کۆمەڵ ئەویش لەو ماڵە دەعوەت بوو کە ئئێمەی لە سلێمانیەوە دەعوت کردبوو ، پرسیم مامۆستا دەتوانیت بە ڕاست گۆیی تەواو کارو فەرمانەکانی داعش محکوم بکەت ، ووتی نەخێر داعش بەبیرو باوەڕ چاکترین موسومانن، وە لە عەقیدەدا وێنەیان نیە ، هەرئەوەی بۆ جوند دەیانوتەوە بۆ داعشیش هەرئەوەبوو ، واز لە یەکگرتو بێنە ،بەڵام بزوتنەوە خۆیان تا هێزیا هەبوو لە داعش خراپتر بوون هەموو ڕۆژێک شەڕی براکوژی بوو لەگەڵ یەکێتی ،ئێستە سعودیەکان دەیانەوێت بەوشێوەیە خەڵکی یەمە ئەنفال بکەن ، بەداخەوە ، ئەوخەڵکەی خوێدنەوەی بۆ ڕوداوەکانی مێژوو نیە خوێندنەوەی بۆ ڕوداوەکانی سەردەمیش نیە ، ئێستە پرسیار دەکەین ئایا جەنابی پاشای سعودی یەمەن لەناو خۆیادا کێشەیان هەیە بەتۆ چی ؟؟ ئایا ئەگەر خەڵکی یەمەن خۆیان بیانەوێت ڕژێمێکی چل ساڵەی دیکتاتۆری بگۆڕن تۆ لە پاشوی خۆت دەترسی نایەڵیت ؟؟یا بەڕاستی لەگەڵ شیعە کێشەت هەیە ؟ ئەگەر کێشەت شیعەیە ئەوە ئێران بەرامبەرتە و شەوانە گڵۆپەکانی شیراز لە سعودیەوە دیارە ، ئەگەر کێشەت ووڵات گەورە کردنە ئەوا خەیاڵت خاوە چونکە ئەوانە بە نەعلەوە شەڕ دەکەن بەڵام واز لە ووڵاتی خۆا ناهێنن بۆتۆی ئەڵقە لەگوێ ، هەرچی سەیری مناڵی خوێناوی یەمەن دەکەم ، نەهامەتیەکانی کوردم بیر دێتەوە کە چییان بەسەرهێناین بەناوی ئومەی عەرەبیەوە، دەسەڵاتم ببوایە هەر حیزبێکی کوردستانی لەگەڵ سوننەی عەرەب ڕێکەوتنی بکردایە یان بەرگری لە سوننەی عرەب بکردایە لە کوردستان دەرم دەکرد ،با بچوایە بۆ لای ئەربابەکەی لە ڕومادی و کوردستانم لێیان حەرام دەکردن ، بەڵام تەنها ئەوەم لەدەست دێت دەنگ نادەم بە لایەنێک کەڵەگەڵ سوننەی عەرەب هاوکاریش بکات ، وە لە نوسینەکانمدا ڕسوایشی دەکەم ،