AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
چوارشەممە

٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٨

١١:٥٢:٤٨ ب.ن
880118

قەیرانی مرۆیی لە یەمەن و درێژەی تاوانکارییەکانی ئالی سعوود

سەرۆکی فدراسیۆنی نێونەتەوەیی کۆمەڵی خاچی سوور و مانگی سوور وشداری دا ، ڕژێمی عەرەبستان بە گەمارۆدانی یەمەن قەیرانی مرۆیی لەم وڵاتە توندتر کردوەتەوە .

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ فرانچسکۆ رووکا، کە هاوکات سەرۆکایەتی خاچی سووری ئیتالیا و فدراسیۆنی نێونەتەوەیی حەشیمەتی خاچی سوور و مانگی سووری لە ئەستۆدایە، وتی : کەمبوونی توندی خۆراک لە یەمەن و پەرەسەندنی بێ وێنەی نەخۆشی کوشندە لەم وڵاتە، زۆرێک لە یەمەنییەکان بەتایبەت منداڵانی بەرەوڕووی مەترسی مەرگ کردوەتەوە .

فرانچسکو ڕووکا وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بە دژی خەڵکی بێ دەرەتانی یەمەن ، وتیشی : ڕژێمی عەرەبستان بە درێژەپێدانی بایکۆتی یەمەن، ملوێنان کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتەی بەرەوڕووی بڕسیەتی و هەژاری کردوەتەوە .

سەرۆکی فدراسیۆنی نێودەوڵەتی حەشیمەتی خاجی سوور و مانگی سوور وتیشی : ئێستا ملوێنان یەمەنی بەرەوڕووی نەخۆشی کۆلێران و زۆرێک لە نەخۆشییەکان وەکوو دیفتریش لەم وڵاتە پەرەی سەندووە .

پەرەسەندنی کۆلێرا و دیفتری لە یەمەن یەکێک لە دواهاتەکانی ڕاستەوخۆی وەبەرپەلامار کەوتنی ژێرخانەکانی یەمەنی لەلایەن عەرەبستانە کە بە هۆیەوە سیستمی تەندوروستی یەمەن لەناوچووە .

سندووقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان (یوونیسف)، ڕێکخراوی تەندوروستی جیهانی و بەرنامەی جیهانیی خۆراکیش مانگی ڕابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش ڕایانگەیاند کە پەلاماری ڕژێمی سعودی بۆسەر یەمەن بووەتە هۆی قەیرانی مرۆیی لەم وڵاتە .

لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە لانیکەم سەتی شەستی یەمەنییەکان لە نەبوونی ئاسایشی خۆراکی و شازدە میلیون یەمەنیش لە کەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە و بێهداشتی لە ڕەنج وکوێرەوەری دان.

بیست و دوو ڕێکخراوی نێودەوڵەتی جەماوەریی لە ژنێڤیش بە ناردنی نامەیەکی کراوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لەم ئەنجومەنە کرد بە دامەزراندنی ئاگربڕ، قەیرانی مرۆیی لە یەمەن کۆتایی پێ بێنێ .

هەرلەم حاڵەدا ڕژێمی سعودی تاوانکاریی دژە مرۆیی خۆی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی دژە مرۆیی و دژە ئیسلامیی خۆی بە دژی گەلی ستەملێکراوی یەمەن درێژە پێ دەدات .

لەحاڵێکدا کە خەڵکی موسوڵمانی یەمەن لە بارودۆخێکی زۆر دژوار دا دەژین و درێژەی شەڕ و بوردومان و درێژەی بایکۆتی ئاسمانی و دەریایی ئەم وڵاتە بووە تە هۆی ئەوەی بەشێکی بەربڵاوی خەڵکی ئەم وڵاتە بەرەوڕووی برسیەتی ببنەوە، هەوڵی دژە مرۆیی ڕژێمی سعودی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و بێ سەقامی لە ناوچە بە دواوە بووە .

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانانی شەڕخوازی دوای سێ ساڵ دەستدرێژکاری بۆسەر یەمەن و هەڵگیرسانی ئاگری شەڕ لە یەمەن، نەیتوانیوە سەرکەوێت لە گۆڕەپانی شەڕی سەربازی و شکست دانی ورەی خەڵکی یەمەن و سەپاندنی ئامانجە نگریستەکانی و جێ بەجێ کردنی پیلانی ئەمریکی – زایۆنیستی و کاربەدەستانی سعودی بە ناچار دەستیان داوەتە بردنی شەڕ بۆ ناوچەکانی شاری و لەناوچوونی زۆرتری ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە ستەملێکراوە عەرەبییە.