٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١١:١٣
لە عەفرین 15 هەزار کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە

تاوەکو ئێستا 15 هەزار کەس لە خەڵکی عەفرین ماڵەکانیان چۆڵکردوو‌ە

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ ئۆرسولا مولەر، جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی ئاسایشدا لەبارەی رەوشی سووریا، ئاماژەی بەوە دا کە زانیارییان پێگەیشتووە لەبارەی بوونی کوژراو و بریندار بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.

ئۆرسولا مولەر دەڵێ، بەهۆی شەڕ و پێکدادنەکانەوە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە تاوەکو ئێستا 15 هەزار کەس لە خەڵکی عەفرین ماڵەکانیان چۆڵکردوو‌ە و روویان لە شوێنی دیکە کردووە لە هەمان ناوچەدا. دەشڵێت لەوانە نزیکەی هەزار کەس روویان لە حەلەب کردووە.

.............

212

وینه: ئه رشیف