AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
دووشەممە

٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٨

٥:٢٨:٣٩ د.ن
879847

پیلانێکی نوێی ئەمریکا سەبارەت بە داعش ئاشکرا دەکات

ئەمریکا سەرقاڵی گواستنەوەی سەرکردەکانی گرووپی شکستخواردووی داعشە لە عێراق و سوریاوە بەرەو باکوری ئەفغانستان

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئەمریکا سەرقاڵی گواستنەوەی سەرکردەکانی گرووپی شکستخواردووی داعشە لە عێراق و سوریاوە بەرەو باکوری ئەفغانستان.

ئەمیر عەبدووڵاهیان لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق وێڕای دەستخۆشی لە هەنگاوەکانی ناوبراو و پێویستی ڕێزلێنان لە دەستوور، سەروەری و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق وتی: سەرەڕای هەوڵە بنیاتنەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا سەرقاڵی گواستنەوەی سەرکردەکانی گرووپی شکستخواردووی داعشە لە عێراق و سوریاوە بەرەو باکوری ئەفغانستان.
ناوبراو وتی: ئەم هەوڵانە لە پێناو پاراستن و مانەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش دەتوانێت بۆ داهاتووی عێراق، ناوچەکە و جیهان مەترسیدار بێت، بەردەوامی یاری ئەمریکا لە ناوچەکە بە کەڵک وەرگرتن لە داعش لە ئەفغانستان بە هەڵەی ستراتژیکی نوێی کۆشکی سپی دادەنرێت.
عەبدووڵاهیان وتی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەتوانێت بەشێکی گرنگی پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتە بێت.
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی گەل و سەرکردایەتی سیاسی و ئائینی عێراق وتی: ئێمە ڕەوتی پەیوەندییە سیاسییەکانی ڕیاز لە گەڵ بەغدا بە ئەرێنی دەزانین بەڵام هەوڵەکانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە دواخستنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بە هەوڵێکی نادەستووری دادەنێین.
ناوبراو بە ئاماژە بە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، جەختی لە سەر پێویستی یەکگرتوویی کورد، شێعە و سوننە لە عێراق کردەوە.
یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە درێژەی ئەم چاوپێکەوتنەدا وتی: ئەرکی ئێمە هاوکاری گەل و حکومەتی عێراقە بۆ پاراستنی یەکڕیزی و جێبەجێ کردنی دەستووری ئەم وڵاتە.
ناوبراو وتی: هیوادارین بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتی خۆیدا ببێتە هۆی کەڵک وەرگرتنی زیاتر لە دەسکەوتەکانی شکستی داعش.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وێڕای دەستخۆشی لە ڕۆڵی کاریگەری تاران لە شەڕی دژ بە داعش ڕایگەیاند: بێ گومان چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەشداری سەرجەم عێراقییەکان، یارمەتیدەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی کاریگەر دەبێت.