سوپای لوبنان ڕایگەیاند، دوانزە هاووڵاتی سوری لەکاتی پەڕینەوەیان لە نزیک خاڵێکی سنووری لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە.
سوپای لوبنان لە ڕاگەیەندراوێ کدا ئاماژەی بەوە کردووە، شەش هاووڵاتی تری سوورییان لە ڕەقبوونەوە ڕزگارکردووە، کە لە کاتی هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ لوبنان ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەفر و سەرما بوونەتەوە.
ئەم گروپە پێک هاتبون لە ۳۰ نەفەر کە ۱۲ نەفەریان بە هۆی سەرماوە ڕەق بونەوە لە میانەی مردوەکان دا ژن و منداڵ و بەساڵاچوو بەرچاو دەکەوێت.
هەروەها پرۆسەی گەڕان بەدوای ژمارەیەک هاووڵاتی تر لەو سنوورە بەردەوامە کە بەهۆی بەفر و سەرماوە ڕێیان لێ گیراوە.
لوبنان یەکێکە لەو وڵاتانەی لەکاتی ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی سوریا نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار ئاوارەی سوری لەخۆگرتووە.
............
کۆتایی پەیامی / 218