سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به ناساندنی شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، بڕیاره‌كه‌ش به‌كارێكی هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، داننان به قودس وه‌كو پایه‌ته‌ختی ئیسرائیل و گوێزانه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و شاره، ده‌بێته هۆی تێكدانی بارودۆخی ناوچه‌كه و ده‌رئه‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه.
لای خۆیانه‌وه هه‌ریه‌كه له نوری مالكی و ئوسامه نوجێفی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار رونیان كردۆته‌وه، بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ وه‌كو راگه‌یاندنی جه‌نگ وایه له دژی موسڵمانه‌كان و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و جه‌نگ و توندوتیژیی و نائارامیی زیاتر ده‌بات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه كردوه، حكومه‌ت و گه‌لی عێراق دژی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكان و به پێشێلكردنی ناسنامه و به‌های ئاینیی شاری قودسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
source : ckb.abna24
پێنجشەممە
٧ کانونی یەکەم ٢٠١٧
٢:٤٢:٥٢ د.ن
871440
بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به ناساندنی شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل