وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: هێرشێكی تیرۆریستیی و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ناوچه‌ی نه‌هره‌وانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت، زیانێكی زۆری گیانیی و ماڵیی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
چه‌ند شایه‌تحاڵێك رایانگه‌یاند، دوو تیرۆریست به‌چه‌ك ده‌ستڕێژی گولله‌یان له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كردوه، دواتر پێكدادان له نێوان تیرۆریسته‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كاندا رویداوه.
راشیانگه‌یاند: یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان كوژراوه و ئه‌وی دیكه‌شیان دوای گه‌مارۆدانی، خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانی به‌غدا ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه، 12 كه‌س كوژراون و 28ی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای هێرشه‌كه‌ش، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له هێرشه تیرۆریستییه‌كه راگه‌یاندوه.