میدیاکانى باکوورى کوردستان بڵاویانکردەوە، پارێزگاری بەدلیس ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە لە ٤ گوندى گەورە و ٦ گوندى بچووکى ناوچەى خیزانى پارێزگاى بەدلیس قەدەغەى هاتووچۆ پەیڕەو دەکرێت.
هۆکارى ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ لەو گوندانەى ناوچەى خیزانى بەدلیسدا بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە، کە سوپاى تورکیا لە سنوورى ئەو گوندانەدا ئۆپراسیۆنى سەربازى ئەنجام بدات.
ئەو گوندانەى قەدەغەى هاتووچۆیان تێدا ڕاگەیەندراوە بریتین لە: ئالانجیک، ئاکیەل، دۆیموملو، کارباستی، یاماچ، یۆلوستو، تاسک، کارلتەپە، توتوملوی و گیورەجی.
ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیا لە باکوری کوردستان لە دژى گەریلاکانى پەکەکە بەڕێوەدەچن و بەپێى یاساى قەدەغەى هاتووچۆ هاووڵاتیان ناتوانن لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە و بڕۆنە سەربانى خانووەکانیان، یان کۆڵان و شەقامەکان و ناوبازاڕ و لە ئەگەرى هەر سەرپێچییەکدا هاووڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکرێنە ئامانج.