به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی سیناوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌روازه‌ی سنوری ره‌فحیان له نێوان وڵاته‌كه‌یان و كه‌رتی غه‌ززه داخست، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس هێرشه‌كه ئیدانه‌ده‌كات و ده‌شڵێت 30 هه‌زار كه‌س چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی گه‌شت بكه‌ن..
حازم قاسم - وته‌بێژ به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستین، وتی؛ حه‌ماس به توندی ئه‌و تاوانه ئیدانه ده‌كات كه له‌سینا ڕویدا، و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كوژران، له‌ناو یه‌كێك له ماڵه‌كانی خودا، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنێكی ئاشكرای هه‌موو بنه‌مایه‌كی مرۆیی و ئاسمانیه، حه‌ماس هه‌مه‌هه‌نگی خۆی بۆ برایانمان له میسر ده‌رده‌بڕێت به‌هۆی ئه‌و ڕوداوه ناخۆشه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌ك هه‌موو گه‌لی فه‌له‌ستین هیوای ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێش چوون بۆ میسر ده‌خوازێت، چونكه به‌هێزی میسر واتا به‌هێزی فه‌له‌ستین..