حزبوڵای لوبنان به‌نیازه هێزه چه‌كداره‌كانی له خاكی عێراق پاشه‌كشه پێبكات، سکرتێری گشتی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت: هێزه‌كانیان ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، كه پێویستیان به‌هاوكارییه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەێت (ع) ـ ابنا ـ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی عه‌ره‌بی، حزبوڵای لوبنانی وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌مدا، ئه‌مینداری حزبوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، میلیشیاكانیان له خاكی عێراق ده‌كشێننه‌وه.
سەید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا له لێدوانێكی ڤیدیۆییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزه چه‌كداره‌كانیان خاكی عێراق به‌جێده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.
راشیگه‌یاند: ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی حزبوڵا كه ئێستا له عێراقن، پێشتر له‌سه‌ر داوا و به‌هه‌ماهه‌نگیی حكومه‌تی به‌غداد چونه‌ته ئه‌و وڵاته، بۆ شه‌ڕی تیرۆر.
سەید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا رونیشیكرده‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی له عێراق ده‌كشێنه‌وه، ره‌وانه‌ی هه‌ر شوێنێك ده‌كرێن، كه پێویست بكات له‌سه‌ریان رۆڵی تێكدا بگێڕن، به‌ڵام ناوی هیچ وڵات و شوێنێكی دیاریكراوی نه‌هێنا.
............
كۆتایی پەیامی/ ۲۱۸