AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Ckb.abna24
ھەینی

١٠ تشرینی دووەم ٢٠١٧

٤:٥٥:٠١ د.ن
866006

عەرەبستان داوای لە ئیسرائیل دەکات هێرش بكاتە سەر لوبنان و حیزب الله

لێدوانی سەید حەسەن نەسڕوالله بەبۆنەی چلەی ئیمامی حسێن ع و رۆژی شەهیدی حزبوڵای لوبنان

لەوتەیەكدا بەبۆنەی چلەی ئیمامی حسێن ع و رۆژی شەهیدی حزبوڵای لوبنان،سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی ئەو حزبە چەندین تۆمەتی ئاراستەی عەرەبستانی سعودیە كرد لەوانە بوونی پەیوەندیەكی بەهێزی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیلدا.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ابنا: سەید حەسەن نەسروڵا لە وتەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد سعودیە ئاسایشی لوبنانی خستووەتە مەترسیەوە، "لەبەرامبەر وەرگرتنی دەیان ملیار دۆلاردا داوای لە ئیسرائیل كردووە هێرش بكاتە سەر لوبنان".

لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان لەچەند رۆژی رابردوودا، سەید رایگەیاند "دەستلەكاركێشانەوەی حەریری یاسایی و دەستوریی نیە، لەبەرئەوەی لەژێر ناچاریدا ئەنجامی داوەو بەویستی خۆی نەبووە".

هەروەها وتیشی "راستە جیاوازیمان لەگەڵ رەوتی ئایندە هەیە، بەڵام دەیانەوێت سەركردەیەكی نوێ بەسەر ئەو رەوتەدا بسەپێنن، دواتریش سەرۆك وەزیرانێكی نوێ بەسەر حكومەتی لوبنادا بسەپێنن، ئەوەش هەوڵێكی سعودییە بۆ خوێنڕشتن و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لەلوبنان".

سەید حەسەن لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا جەختیکردەوە لەوە بەسەركردایەتی و بەپشتیوانی ژیرانەی سەرۆكی لوبنان میشێل عەون و بەراوێژكردن لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان، "توانیمان وڵات و ئابورییەكەی بپارێزین لە پیلانگێڕی و هەوڵدانی سعودیە بۆ شەڕو ئاژاوە لەلوبنان ".

سەبارەت بە داعش رایگەیاند "داعش دواهەمین هەناسەكانی دەدات و لەقۆناغەكانی كۆتایدایە، بەهۆی سەركەوتن و بەرەوپێشچونە سەربازییەكان لەسوریاو عێراق كە دواهەمینیان كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی ئەلبوكەمالی بوو بەخوێنی شەهیدەكانمان".