بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) ـ ابنا ـ كۆنسوڵی ئێران له كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند، زیاتر له 2 ملیۆن و 600 هه‌زار زیاره‌تكاری ئێرانی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ڕێوره‌سمی چله‌ی ئیمام حسێن گه‌یشتونه‌ته عێراق.
میر مه‌سعود حسێنیان رایگه‌یاند، به‌سه‌رپه‌رشتی ئیره‌جی مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له به‌غداد، حه‌وت لیژنه پێكهێنراوه و دابه‌شكراون به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه زیاره‌تكارانی ئێرانی ڕوویان تێده‌كه‌ن.
كۆنسوڵی ئێران له كه‌ربه‌لا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌ركی ئه‌و لیژنانه دابینكردنی پێداویسته‌ییه‌كانی ئه‌و زیاره‌تكارانه‌یه.
هاوكات له شاری كه‌ربه‌لاش هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕێوشوێنی توندیان گرتۆته‌به‌ر و له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌و شاره بڵاوه‌یان پێكراوه.