بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ ئاماده‌كاری بۆ چله‌ی ئیمام حوسێن ده‌كرێت.
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ده‌ڵێت: داعش ده‌یه‌وێت هێرش بكاته‌سه‌ر زیاره‌تكارانی شیعه.
هه‌فته‌ی داهاتو چله‌ی ئیمام حوسێن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ژماره‌یه‌كی زۆر زیاره‌تكار له وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه‌ی هاتونه‌ته عێراق، به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان له مه‌راسیمی چله‌ی ئه‌مساڵدا بیست ملیۆن كه‌س به‌شدار ده‌بن.
ئاڵنگاری ئه‌منی هێشتا یه‌كێكه له‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه روبه‌ڕوی مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی ئیمام حوسێن ده‌بێته‌وه، سادق مه‌حنا سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نیشتمانی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، داعش ده‌یه‌وێت له چله‌ی ئیمام حوسێن‌دا هێرشبكاته‌سه‌ر زیاره‌تكاران.
زامنكردنی ئاسایشی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حوسێن له‌كاتێكدایه ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار له شه‌ڕدان دژی به چه‌كدارانی داعش و ده‌یانه‌وێت به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه عێراق به‌ته‌واوه‌تی له چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه پاكبكه‌نه‌وه.