AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : العالم
یەکشەممە

٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٧

٥:٠٦:٥٤ د.ن
863339

خەڵکی هێرشیان کردوەتە سەر پەڕلەمان

لەناو بینای پەرلەمانی کوردستاندا چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر بینای پەڕلەمان و تیمی هەواڵ دەری ان ار تی

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) ـ ابنا ـ کاتژمێر ٧ ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی پەخشی ڕاستەوخۆی ئێن ئاڕ تیدا، چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر تیمی ئێن ئاڕ تی و لە کارمەندانی ئێن ئاڕ تییان داوە.

هاوکات، کاوە عەبدولقادر بەرپرسی نوسینگەی هەولێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، بەهۆی لێدانەوە ڕێبوار کاکەیی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی بە سەختی برینداربووە.

وتیشی، ئەو کەسانە هەوڵدەدەن بچنە ناو پەرلەمانی کوردستان و هێزە ئەمنیەکانیش تەقەدەکەن و هەوڵدەدەن ڕێگری لەو خۆپیشاندەرانە بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و خوێندنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسایەک بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بەسەر، حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریدا، تا ئەو کاتەی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت.

هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، نامەیەکی بارزانی خوێندرایەوە کە تێیدا ڕایگەیاندبوو کە "بەردەوام بوونم لەم پۆستە ڕەتدەکەمەوە و نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە".