AhlolBayt News Agency (ABNA)

جوان ترین دیمەنی خۆڕاگری و ڕاوەستان لەڕیگای بڕواو خۆڕاگری بەرامبەر بە كیشەی خەبات نیگار كیشی كراوە و بوەتە هۆی مانەوە و هەتا هەتایی ئەو حەماسە و سەركەوتنی ئەو گروپە كەمە بە سەر دوژمنانی زۆریان

لەڕوداوی دڵ تەزینی كەربەلا، جوان ترین دیمەنی خۆڕاگری و ڕاوەستان لەڕیگای بڕواو خۆڕاگری بەرامبەر بە كیشەی خەبات نیگار كیشی كراوە و بوەتە هۆی مانەوە و هەتا هەتایی ئەو حەماسە و سەركەوتنی ئەو گروپە كەمە بە سەر دوژمنانی زۆریان، هەر بە ئەو جۆرەیی كە قورئانی پیرۆز دەفەرمیت : [ كم من فئه قلیله غلبت فئه كثیره باذن الله و الله مع الصابرین ]. بقرە ئایەی 259.

و سەروەری بڕواداران (د.خ) فەرمووی : خۆڕاگری كارەسات و لی قەوماوی سەخت و قورس ئاسان دەكات.

لە حەماسەی عاشورا دا خۆڕاگری هەم لە دروشم و گوتارەكان و هەروەها لە كردەوەكانیان دا دیارە, هەروەها لە كەسایەتی سەروەری شەهیدان لە عیترەت و هەڤاڵە وەفادارەكانی ئیمام حوسەین(س) ئەو كاتیك كە ویستی لە مەكە بەرەو عیراق و كوفە بچیتە دەرەوە وتاریكی پیشكەش كرد كە لە ویڕای ئەوە دا هاتوە :

ڕەزامەندی بنەماڵەی ئیمە،ڕەزامەندی خودای گەورەیە لە سەر بەڵا و كۆسپەكانی خۆڕاگرین ئەویش پاداشتی خۆڕاگرتنمان پی دەبەخشیت. لەیەكیك لە مەنزڵەكانی نیوەی ڕیگا دا سرنجی هاوڕیكانی ڕاكیشا بۆ سەختی ڕیگا پیشوازی كردن لە نەیزە و شمشیر و پیویستی عاشورا بە پیاوانی ئازا ،بەهەڵمەت و خۆڕاگره لە بەرامبەر بە مردن و شەهید بوون و فەرمووی : ئەی خەڵكینە هەر كام لە ئیوە كە ئەتوانیت برامبەر بە تیژی شمشیر و برینداری و زەختی نەیزەی دوژمن ڕاوەستیت با لەگەڵ ئیمەدا بمینیتەوە ئەگینا با بگەڕیتەوە.

هاوڕیكانی هەر بە ئەو جۆرە بوون كە ئەو ئەیویست لە گۆرەپانی خۆڕاگری و تینویەتی و كەمی هیز و گەمارۆ و هیرشی دوژمن و شەهید بوون ڕاوەستاون و لە خۆشحالی دا لە نیو پیستی خۆیان جیگەیان نەدەبویەوە.

هەتا ئەو ڕادەیە كە بڕیكیان لەڕۆژی عاشورا دا گاڵتەیان دەكرد و دەیانگوت نیوان ئیمە و بەهەشت تەنها چەند كات ژمیریك شەڕ و پیكدادان و خۆڕاگری بەرامبەر بە هیزی شمشیر و نەیزەیە و دوای ئەوە بەهەشتی هەتا هەتاییە.

ئیمامی حوسەینیش ئەوانی بە ئەو شیوەیە پەروەردە كرد بوو كەڕاوەستانیان بە پردی بەهەشت ئەزانی لەڕۆژی عاشورا دا بە ئەم شیوەیە ئاگاداری كردن.

خۆڕاگری! ئەی پیاوە گەورەكان چونكه تەنها پردیكە كە ئیوە لەڕەنج و سەختی ڕزگار ئەكات و بەرەو بەهەشتی پان و پۆڕ لە نیعمەتە نەبڕاوەكانی دەگەیەنیت، تەنانەت دەرسی خۆڕاگری بە بنەماڵەكەی خۆی ئەدا و ئەوانی بەرامبەر بە شەهید بووی خۆی بانگیشت ئەكرد بۆ خۆڕاگری و ڕاوەستان ئیمام خۆی لە سەر داخی منداڵ و هاوڕیكانی خۆڕاگر بوو خوشكی خۆڕاگری زەینەب، خۆڕاگرانە باری ئەو حەماسە خوینینە بە شان كیشاوە و كات بە كات ڕووداویی كەربەلا دیمەنی خۆراگری و ڕاوەستان بوو.