کەمێک پێش ئێستا مەراسیمی بەخاکسپاردنی مام جەلال لە گردی دەباشانی سلێمانی کۆتایی هات.
بەپێ هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ـابناـ مەراسیمەکە بە هێنانەوەی تەرمی مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق و سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەرلینەوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستیپێکرد.
دواتر لە فڕۆکەخانەی سلێمانی مەراسیمێکی رێزلێنان سازکرا و چەندین تاجەگوڵینەی رێز‌و وەفاداری لەلایەن نوێنەرانی وڵاتانی جیهان و سەرکردە کوردستانییەکانەوە لەسەر تەرمی مام جەلال دانرا.
پاشان بە ئوتومبێل تەرمی مام جەلال لەنێو کەژاوەی ئامادەبوواندا بەڕێکرا بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی و لەوێ نوێژی لەسەر کرا و بەرەو دوا مەنزڵی خۆی لە گردی دەباشانی سلێمانی بەخاک سپێردرا.
ته‌رمی مام جه‌لال كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌خاك سپێردرا. ته‌رمه‌كه له‌ناو خرۆشانی هه‌زاران كه‌سدا له‌گردی ده‌باشانی سلێمانی به‌خاك سپێردرا.
مام جەلال، رۆژی 310/2017 لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا لەتەمەنی 84 ساڵیدا، بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
............
کۆتایی پەیامی/ ۲۱۸