AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Ckb.abna24
سێشەممە

٥ ئەیلوول ٢٠١٧

٣:١١:٠٨ د.ن
852571

کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی شکاندنی گەمارۆی دێرەزور پیرۆزبایی دەکات

سوپای سوریا، گەمارۆی داعش-ی لەسەر دێرەزور شکاند

سوپای سوریا، گەمارۆی داعش-ی لەسەر دێرەزور شکاند، و عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی، ئاسایشی نیشتمانی ئێرانی، لە نامەیەکدا بۆ عەلی مەملوک، ھاوتا سورییەکەی، پیرۆزبایی دەکات.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: شەمخانی، لەنامەکەیدا دەڵێت"ھاوکاری کارا، و راستەقینە، و نزیک لەنێوان ئێران، سوریا، عێراق، روسیا و حیزبوڵا، ئەنجامی گەورەی بەدەستخستووە، لەشەڕی دژی داعش و تیرۆر و ھەموو پیلانگیڕییەکی دەرەکی لەدژی وڵاتانی ناوچەکە پوچەڵکردەوە.

سوپای سوریا، ئەمڕۆ سێشەممە شکاندنی گەمارۆی داعش-ی لەسەر شاری دێرەزوری ئەو وڵاتە راگەیاند.

ھەروەھا، سوپای سوریا لەریف-ی دێرەزوری باشوری رۆژئاوا پێشڕەوییان کردووە،و گەیشتنە ھێزەکانی سوپای سوریا لە فەوجی ١٣٧لە رۆژئاوای شارەکە.

ماوەی سێ ساڵ بوو، داعش گەمارۆی خستبووە سەر شاری دێرەزوری سوریا کە سوپای ئەو وڵاتەی تێدابوو.

.........................