AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Ckb.abna24
یەکشەممە

٢٧ ئاب ٢٠١٧

١٢:٤١:٥٠ د.ن
850784

ئازاد سازی شاری تەلەعفەر لە چنگی گروپی تەکفیری داعش/وێنە

فەریق روكن یارالله باس لە ئازاد سازی شاری تەلەعفەر دەکات.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارالله فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی (هاتوین نەینەوا)باس لە ئازاد سازی هەمو ناوچەکانی شاری تەلەعفەر دەکات.
پێشتر ڕاگەیندرابوو کە هەواڵی ئازادی تەلەعفەر لە لایەن سەرۆک وەزیران و فەرماندەی هەموو هێزە چەک دارەکانی عێراق حەیدەر عەبادی بڵاو دەبێتەوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی واهاتین تەلەعفەر: 225 چەكداری داعش كوژران

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی واهاتین تەلەعفەر، رایگەیاند، 225 چەكداری داعش لەمیانی ئۆپەراسیۆنی تەلەعفەردا كوژراون.

20ی ئەم مانگە، ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكڕدنەوەی قەزای تەلەعفەر لەخۆرئاوای موسڵ دەستیپێكرد.

فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی واهاتین تەلەعفەر، لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی حەوت رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەدا هەشت گوند و حەوت گەڕەك كە كۆیگشتی رووبەرەكەیان دەكاتە 100 كیلۆمەتر چوارگۆشە، كۆنتڕۆڵكراونەتەوە.

لەئاكامی شەڕوپێكدادانەكانیشدا 217 چەكداری داعش و هەشت قەناس بەدەست كوژراون، هاوكات 21 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و 105 بۆمب تەقێندراونەتەوە، یاخود پووچەڵكراونەتەوە لەگەڵ پوچەڵكردنەوەو تەقاندنەوەی 15 خانوی بۆمبڕێژكراوو تێكدانی شەش تونێل.

ئەو هێزانەی‌ لەكۆنتڕۆڵكردنەوەی‌ شاری‌ تەلەعفەر-دا بەشداریان كرد، بریتین لەسوپای‌ عیراق، هێزی‌ ئاسمانی‌، پۆلیسی‌ فیدراڵی‌، هێزەكانی‌ دژە تیرۆرو چەكدارانی‌ حەشدی‌ شەعبی‌، هێزەكانی‌ هاوپەیمانی‌ نێودەوڵەتیش لەرێگەی‌ هێرشە ئاسمانییەكانیانەوە پشتیوانی‌ ئۆپەراسیۆنەكەیان كرد.

قەزای تەلەعفەر دووساڵ لەمەوبەر كەوتە دەستی داعش، بەگەورەترین قەزای عێراق هەژماردەكرێت‌و 30 كیلۆمەتر لەخۆرئاوای موسڵ-ەوە دوورە، ژمارەی دانیشتوانەكەی بەگوێرەی دوا ئاماری ساڵی 2014 نزیكەی 200 هەزار كەسەو زۆرینەیان لەپێكهاتەی نەتەوەیی توركمانن.