لانی كه‌م شه‌ش كه‌س به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی له‌نده‌نه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له 74 كه‌سی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون كه باری ته‌ندروستی 20 كه‌سیان ناجێگیره.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: پۆلیسی له‌نده‌ن رایگه‌یاند، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، شه‌ش كه‌س به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌كه‌ش هه‌یه.
200 ئاگركوژێنه‌وه به 40 ئۆتۆمبیلی ئاگركوژێنه‌وه‌وه سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه 74 كه‌س برینداربوون كه باری ته‌ندروستی 20 كه‌سیان ناجێگیره، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك ونبوون.
ئه‌و باڵه‌خانه‌یه له‌نێوان 400 بۆ 600 كه‌سی تێدا بووه كه له 120 شوققه‌ی نیشته‌جێبوون پێكهاتووه.
ترس هه‌یه كه تاوه‌ره‌كه هه‌ره‌سبهێنێت، به‌هۆی به‌رده‌وامی ئاگره‌كه له هه‌ندێك له نهۆمه‌كانی دوای 11 كاتژمێر له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
موسڵمانەکان بەخەبەربوون بۆ نانخواردنی پارشێو، ئەمەش لەوانەیە هۆکارێک بووبێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی نیشتەجێیەکانی ناو شوققەکەی لەندەن لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا.
دانیشتوانی ناو شوقە ٢٤ نهۆمییەکەی ڕۆژهەڵاتی لەندەن باسیان لەوە کرد کە چۆن گوێبیستی دەنگی ئاگادارکردنەوەکە نەبوون. بەڵام لەبری ئەوە لەلایەن نیشتەجێیەکانی ناو شوققەکەوە ئاگادارکرانەوە کە هەندێکیان موسڵمان بوون و بۆ نانخواردن لەخەو هەستابوون و لە یەکەم کەسەکان بوون کە بە ئاگره‌کەیان زانی.
ئاگرەکە ماوەیەکی کەم دوای نیوەشەو ڕوویدا لەکاتێدا زۆربەی دانیشتوانی ناو باڵەخانەکە نوستبوون.
موسڵمانەکان لە یەکەم کەسان بوون کە لەدوای ڕوودانی ئاگرەکە لە باڵەخانەکە هاتنە دەرەوە.
ئەندری بارۆسۆ ته‌مه‌ن 33 ساڵ بە ئیندیپێندێنتی ڕاگەیاند کە موسڵمانەکان ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو لە هێنانە دەرەوەی خەڵکی ناو باڵەخانەکە.
هەروەها وتیشی، "زۆربەی ئەو خەڵکەی بینیم موسڵمان بوون. خواردن و جلوبەرگیان دابین دەکرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، کە خەڵکێکی زۆر هێشتا بۆ هاوڕێ و خزمەکانیان دەگەڕان کە لە ناو ئەو شوقەیەدا دەژیان.
خەڵکێکی زۆری دیکە ئاو، خۆراک، و جلوبەرگیان دەبەخشی بە کەنیسەی (ستکلێمێنت) کە تێیدا خەڵکی لێیەوە هاوکاری و پاڵپشتیان وەردەگرت. خەڵکانی دیکەش ئاویان بە خەڵکەکەی دیکە دەبەخشییەوە کە لە دەرەوەی باڵەخانەکە چاوەڕوان بوون.
"هەمووان چالاکانە هاوکاری یەکتر بوون. زۆر جوان بوو کە هەمووان یەکتریان گرتبوو"، بارۆسۆ وایوت.
.
.............