AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Ckb.abna24
پێنجشەممە

٨ حوزەیران ٢٠١٧

٩:٥٨:٠٩ ب.ن
835141

داعش 5مەسیحی لە فیلیپین لە سێدارە دا + ڕەسم

5مەسیحی لە شاری ماراوی بە دەستی چەکدارانی ئەم گروپە تێرۆرستیە لە سێدارە دران.

5مەسیحی لە شاری ماراوی کە بە دەستی گروپی تیرۆرستی داعش کۆنتڕۆڵ کراوە بە دەستی چەکدارانی ئەم گروپە تێرۆرستیە لە سێدارە دران.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: گروپی تیرۆرستی داعش لە سێدارەدانی پێنج نەفەر لە خڵکی فیلیپینی ڕاگەیاند.

ئەم گروپە تیرۆرستیە تەکفیریە بە بڵاو کردنەوەی ڕەسمێک لە ئەم جەنایەتە ڕایگەیاند کە هێزەکانی خەلافەت پێنج مەسیحی یان دوای گرتنی شاری ماراوی گولە باران کران.

لە ڕەسمەکەدا کە بڵاو بوەتەوە قوربانیان لە کاتێک دا کە دەستیان لە پشتەوە بەستراوەتەوە و بە دەما لە سەر زەوی خەوێنراون و بە فیشەکی راستەو خۆ بە سەریان کوژراون.

هێزەکانی گروپی تەکفیری داعش چەند ڕۆژێک لەمەو پێش بە هێرش کردنە سەر کلیسایەک لە شاری ماراوی فلیپین دوای تێک شکاندنی موجەسەمەکان، کتێبە دینیەکانی مەسیحیەکانیان لە نێ کلیسا کە دا سوتاند.

بەشێک لە شاری 200هەزار نەفەری ماراوی لە جەزیرەی میندانائوی فلیپین 23مەی (دوەمی خورداد) کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێزە وەفا دارەکانی گروپی تیرۆرستی داعش.

ئێستە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە نێوان تیرورستەکان و هێزە ئەمنیەکانی فلیپین بەردەوامە و شەڕ ڕۆشتوەتە نێو هەفتەی سێهەمەو.

.............