هێزه‌كانی فلیپین به پشتیوانی هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی به‌رده‌وامن له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گروپێكی "توندڕه‌وی ئیسلامی" كه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌یه له شارێكی باشوری ئه‌و وڵاته.
بە پێی هەوڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: سوپای فلیپین نزیكه‌ی 100 سه‌ربازی تایبه‌ت كه له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه مه‌شقیان پێكراوه ناردووه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی باڵه‌خانه‌و و كۆڵانه‌كانی شاری ماراوی كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن وله ژێر كونتڕۆڵی جه‌ماعه‌تی ماوتی-دان كه به‌یعه‌تی به داعش داوه.
به هه‌زاران كه‌س دوای كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و شاره له لایه‌ن گروپه "توندڕه‌وه‌كه‌وه" هه‌ڵهاتوون.
رودریجو دوتیری سه‌رۆكی فلیپین باری نائاسایی له مینداناو دووه‌م گه‌وره‌ترین دوورگه له فلیپین راگه‌یاند، دوای هێرشكردنه سه‌ر شاری ماراوی كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 200 هه‌زار كه‌سه.
جو ئار هیریرا وته‌بێژی به ناوی هێزه‌كانی پیاده‌ی یه‌كی سوپا وتی "ئۆپه‌راسیۆنی سوپا به‌رده‌وامه و ئێستا 30-40 ئه‌ندامی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه ماونه‌ته‌وه".
داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی ئه‌عماق شه‌وی پێنج شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسیارتی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاندبوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له نێوان سوپای فلیپین و ئه‌ندامانی گروپه‌كه به‌رده‌وام بووه.
شاری ماراوی ده‌كه‌وێته هه‌رێمی لاناو دیل سور یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی گروپه‌كه‌یه كه دژی سوپا شه‌ڕده‌كات.
ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی سوپا ده‌ستگیركردنی (ئیسنیلون هابیلون) سه‌ركرده‌ی گروپی ئه‌بو سه‌یافه.