سوپای فلیپین بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و پشکنینەکانی لە دەروازەکانی شاری ماراوای لە باشووری ئەو وڵاتە
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.: رۆژی پێنجشەممە 25-5-2017 سوپای فلیپین رێوشوینە ئەمنیەکانیان تووندوتۆڵتر کرد لە باشووری وڵات، ئەوەش لە دوای گەمارۆدانی شاری ماراوایی لەلایەن گرووپێکی ئیسلامییەوە، کە خۆی وەک بەشێک لە داعش دەناسنێت.
خەڵکی نێو شارەکە رادەکەن و روو لە شارەکانی دیکەی فلیپین دەکەن، سوپاش لە دەروازەی شارەکەوە دەستیانکردووە بە پشکنینی خەڵک.
رۆژ سێشەممە 23-5-2017 گرووپێکی چەکدار هێرشیانکردە سەر شاری ماراوای لە باشووری فلیپین، ئەو گرووپە ئیسلامییە پێشتریش لە ناوچەکانی باشوور جێگیر بوونە و چەندینجار دیکە هێرشیانکردبووە سەر دامودەزگا حکومی و سوپای ئەو وڵاتە، کە دواترین هێرشیان گەمارۆدانی شاری ماراوای بوو، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 200 هەزار کەس دەبێت و زۆرینەشیان موسڵمانن.
سەرۆکی فلیپینیش یاسای سەربازی بەسەر باشووری وڵاتدا بۆ ماوەی 60 رۆژ راگەیاند، کە هەموو دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانە دران بە سوپا.
دوایین هەواڵەکان و ئەو ڕەسمانەی کە بڵاو بوەتەوە باس لە ئەوە دەکات کە ئەو شارە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی داعش دایە.
.............