دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ گه‌یشته سعودیه، له‌یه‌كه‌م وێستگه‌یدا بۆ ده‌ره‌وه له‌و كاته‌وه كه پۆستی سه‌رۆكی وه‌رگرتووه.
تره‌مپ به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی ریازی پایته‌ختی سعودییه.
بەپێیهەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: سعودیه ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌كپ رێككه‌وتنی سیاسی و بازرگانی له‌خۆده‌گرێت و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ باشكردنی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ شه‌ڕ دژی گروپه چه‌كدارییه‌كان.
وابریارە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل و بەلژیكاو ئیتالیا بكات.
ترەمپ لەو گەشتەیدا بۆ سێ ناوچەی سەرەكی جیهان ڕووبەڕوو چاوی بە سەركردەكانی عەرەب و ئیسرائیل و ئەوروپا دەكەوێت.
چاوەڕواندەكرێت ترەمپ بە گەرمی لەلایەن بەرپرسانی عەرەبستانی سعودیە و ئیسرائیلەوە پێشوازی لێ بكرێت، بەڵام ڕووبەڕووی چەند پرسیارێك ببێتەوە لەبارەی رێكەوتنی رۆژئاوا و ئێران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە.
هەروەها لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ ئەوروپا، ڕوبەڕووی چەند پرسیارێك دەبێتەوە لەبارەی رێكخراوی ناتۆ و رێككەوتنی پاریس بۆ گۆڕانكاری كەش و هەوا.