بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ گوندیان له رۆژهه‌ڵات و باكوری قه‌یره‌وان له خۆرئاوای ته‌له‌عفه‌ر كۆنتڕۆڵكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی (محمد رسول الله) كه ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد.
حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان گونده‌كانی (سدخان و سبابا حروش) یان له رۆژهه‌ڵاتی قه‌یره‌وان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ گوندی (ئه‌بو لحاف) له باكوری قه‌یره‌وان.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی (محمد رسول الله) ی راگه‌یاند، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناحیه‌ی قه‌یره‌وان گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له خۆرئاوای قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر سه‌ر به پارێزگای موسڵ.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌چوار میحوه‌ره‌وه به ئاڕاسته‌ی قه‌یره‌وان و به‌به‌شداری لیواكانی حه‌شدی شه‌عبی و پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی سوپای عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
حه‌شدی شه‌عبی له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی (محمد رسول الله) ی راگه‌یاندو چه‌ندین ناوچه‌ی كۆنتڕۆڵكرده‌وه
.............