له ناوه‌ڕاستی رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا بۆمبێك ته‌قییه‌وه، كه‌س به‌رپرسیارێتی رانه‌گه‌یاندوه‌و پۆلیس ره‌تیده‌كاته‌وه كارێكی تیرۆرستی بێت.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێك له‌نزیك نوسینگه‌یه‌كی پۆسته له ناوه‌ڕاستی شاری رۆما ته‌قییه‌وه، میدیاكانی ئیتالیا رایانگه‌یاند، هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه بریندار نه‌بوه.
به‌پێی قسه‌ی رۆژنامه‌ی ئیل ژۆرناڵ- ی ئیتاڵی، پۆلیس باوه‌ڕی وایه ئه‌و ته‌قینه‌وه ته‌نیا بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی بوه‌و دوره له كاری تیرۆرستییه‌وه‌و پێده‌چێت كاری گروپه ئه‌نارشیسته‌كانی بواری ژینگه بێت.
بۆمبه‌كه له‌نێوان دو ئۆتۆمبیل‌دا دانراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی دروستكراوه‌و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبیلێك زیانی به‌ركه‌وتوه.
تائێستا هیچ چ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.
بۆمبه‌كه له‌نێوان دو ئۆتۆمبیل‌دا دانراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی دروستكراوه‌و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبیلێك زیانی به‌ركه‌وتوه.
تائێستا هیچ چ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.
.............