سوپای ئێران، مووشه‌كێكی به‌رگریی ئاسمانی تاقیكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن خودی ئیرانه‌وه دروست كراوه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: سوپای ئێران له مانۆڕێكی سه‌ربازیدا، كه به ناوی ده‌ماوه‌ند ئه‌نجامی داوه، مووشه‌كی ئێس 300ی تاقیكردوه‌ته‌وه.
رونیشكراوته‌وه، تاقیكردنه‌وه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دراوه و هێزه‌كانی به‌رگریی ئاسمانی، ئامانجه‌كانیان به وردی پێكاوه.
دوای لابردنی به‌شێك له سزاكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌ییه‌وه، سوپای روسیا ساڵی رابردوو سیستمی مووشه‌كیی ئێس 300ی راده‌ستی ئێران كرد ، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی توانا به‌رگرییه‌كانی سوپای ئێران، ئه‌وه‌ش دوای تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر واژۆكردنی گرێبه‌ستێكی نێوان مۆسكۆ و تاران.
فه‌رمانده‌كانی سوپای ئێران باسیان له‌وه كردوه، تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئێس 300ی پێشكه‌وتوو، توانا به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی هێزه‌كانیان زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ده‌توانن به‌رپه‌رچی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مووشه‌كی بده‌نه‌وه.
.............