ئه‌مڕۆ دوو ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر تێكشكاندنی داعش و سه‌ركه‌وتنی به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه له كۆبانی، كه له‌و كاته‌داو به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانه‌وه، له‌سه‌دا 80ی شاره‌كه وێران بوو.
ئێستا و دوای دوو ساڵ، سیمای ئاوه‌دانی بۆ شاره‌كه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی ئه‌و كانتۆنه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ڵێن، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ئابووری و سیاسییانه‌ی له‌سه‌ریانه، وه‌ك پێویست نه‌توانراوه پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی پێویست له شاره‌كه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن.
دوو ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش له كۆبانی و ئازادكردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و شاره‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌وه‌ش له‌دوای خه‌بات و به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه، كه به یه‌كێك له دیارترین هێماكانی خه‌بات و ئازایه‌تی گه‌لی كورد دژ به تیرۆریستان داده‌نرێت.
تیرۆریستانی داعش له ڕۆژی 15ی ئه‌یلولی 2014 ، هێرشیان كرده سه‌ر كۆبانێ‌و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه به به‌رخۆدانێكی بێ وێنه‌و له پێناو پاراستنی شاره‌كه، به‌ره‌نگاری ئه‌و تیرۆریستانه بونه‌وه‌و پاشان به بڕیارێكی په‌رله‌مانی كوردستان، هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ هاوكاری شه‌ڕڤانان و گه‌لی كورد له ڕۆژئاوا، به چه‌كی قورس‌و سوكه‌وه چوونه كۆبانی و دوای چه‌ند مانگێك له شه‌ڕو قوربانیدان، له ڕۆژی 26ی كانونی دووه‌می 2015 ته‌واوی شاره‌كه له‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش ڕزگاركرا.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی به‌رپرسانی كۆبانی ئاماژه‌یان پێ كردوه، شه‌ڕی ئازادكردنی شاره‌كه، 134 ڕۆژی خایاندوه‌و له‌و شه‌ڕه‌دا زیانێكی زۆر به ژێرخانی شاره‌كه كه‌وتوه‌و كۆڵان‌و خوێندنگه‌و نه‌خۆشخانه‌و زۆرینه‌ی ده‌زگا‌و دامه‌زراوه‌كانی وێران بوون.
كۆبانی له شه‌ڕی داعشدا
80%ی شاره‌كه وێران بوو
هێڵی ئاو و كاره‌بای شاره‌كه به ته‌واوی په‌كی كه‌وت
40%ی ڕێگاوبان‌و شه‌قامه‌كانی تێكچوون
541 گوندی سه‌ر به كۆبانی وێران‌و تاڵان كران
سێ هه‌زار ئاژه‌ڵی گه‌وره‌و زیاتر له 100 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی بچوك دزران
زیاتر له سێ هه‌زار تراكتۆر‌و ئامێری چاندن‌و دروێنه‌ی دانه‌وێڵه له‌لایه‌ن داعشه‌وه بران
200 هه‌زار هاوڵاتی ئاواره‌ی توركیا بوون
هه‌رچه‌نده ئێستا دوو ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی كۆبانی تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام ئه‌و گه‌مارۆ ئابوری‌و سیاسییه‌ی له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان دروست كراوه، بوه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی شاره‌كه‌و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێویست.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كۆڵان‌و شوێنه جیاوازه‌كانی شاره‌كه، خاوێن كراونه‌ته‌وه‌و ده‌زگا ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كراونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و باڵه‌خانانه‌و خوێندنگه‌و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیش كه به‌هۆی شه‌ڕو بۆردومانه‌كانه‌وه زیانیان پێگه‌شتبوو، نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌و چه‌ندین بینای نوێش بۆ خوێندنگه‌و نه‌خۆشخانه دروست كراون.
ئازادكردنی به‌نداوی تشرینیش، هاوكارێكی باش بوه بۆ دابینكردنی ئاو و كاره‌با بۆ شاره‌كه‌و ناوچه‌كه‌و توانراوه ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه تا ئاستێكی باش پێشكه‌ش به هاوڵاتیان بكرێت.
له دوای ئازادكردنه‌وه‌ی كۆبانی و ناوچه‌كانی تری رۆژئاوای كوردستان، ئێستا له‌سه‌دا 30 ی خاكی سوریا له ده‌ستی شه‌ڕڤانانی كورد‌و هاوپه‌یمانه‌كانیاندایه‌و كوردی رۆژئاوا به هه‌وڵی سیاسی‌و خه‌باتی چه‌كداری خۆیان، بونه‌ته هێزێكی كاریگه‌ر له سوریا‌و ناوچه‌كه‌دا.
هاوكات له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا، كوردی رۆژئاوا به ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له چوارچێوه‌ی كانتۆنه‌كانی كۆبانی‌و جزیره‌و عه‌فرین، بونه‌ته هۆكاری ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی‌و سه‌لامه‌تی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕه‌قه‌و دێرزور‌و هه‌رێمی شه‌هبا له باكوری سوریا، ڕویان له كانتۆنه‌كان كردوه‌و نیشته‌جێبوون.
source : ابنا 24 كردی
پێنجشەممە
٢٦ کانوونی دووەم ٢٠١٧
٥:٣٤:٠٤ د.ن
807467
ئه‌مڕۆ دوو ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر تێكشكاندنی داعش و سه‌ركه‌وتنی به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه له كۆبانی، كه له‌و كاته‌داو به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانه‌وه، له‌سه‌دا 80ی شاره‌كه وێران بو
...............
کوتایی په یامی/ ۲۱۸