AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا کوردی 24
پێنجشەممە

١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٧

٩:١٣:٣٤ د.ن
806031

پەیامی ئایەتوڵڵه خامنەیی بە بۆنەی شەهید بونی ئاگرکوژینەوەکانی بینای پلاسکۆ

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بینای تیجاری پلاسکۆ لە ناوەندی تاران پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بینای تیجاری پلاسکۆ لە ناوەندی تاران پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: کەمێک پێش ئێستا ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ئەو پەیامە بەم شێوە راگەیێندرا؛

بەناوی خوا

ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە و داڕمانی بینا لە ناوەندی شار بووە هۆی داخ و پەژارەی قووڵی من.

 دلێری و فیداکاری ئاگرکوژێنەرەکان کە لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی خەڵکدا،خۆیان تووشی ڕووداوێکی قورس بوون و لە کاتی گیان فیداکردنی بەرپرسیارانەدا تووشی ئەزموونێکی دژوار هاتن، دڵ پڕ دەکات لە پێزانین و نیگەرانی و خەم.

لە ئێستادا دەبێ هەموو هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی گیانی بەرکەوتووانی ئەم رووداوە ڕێک وپێک بکرێت. لێکدانەوەی هۆکارەکانی ئەم رووداوە پرسی دواترە.

 داوا لە هەموو بەرپرسان دەکەم هەروا کە لەم چەند کاتژمێرەدا، هەوڵیان داوە، بەردەوام بن لە هەوڵی دلێرانەی خۆیان و ئەرکی بەپەلە بخەنە پێش قسە و گوفتارەوە.

 خودا یارمەتیان بدات ان شااللە

سەید عەلی خامنەیی

 ۳۰ بەفرانباری ۱۳۹۵