به‌هۆی سوتان‌و داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران، لانی كه‌م بیست‌و پێنج كه‌س بریندار ده‌بن.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: باڵه‌خانه‌ی بلاسكۆ له شاری تاران، ئاگری تێ به‌ربوه‌و دواتر به‌هۆی به‌رفراوانبوونی ئاگره‌كه‌و سووتانی نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه، به‌ته‌واوی داڕماوه.
پۆلیسی تاران باسی له‌وه كردوه، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئاگره‌كه كه‌وتۆته‌وه‌و له ئاكامدا بیست‌و پێنج كه‌س بریندار بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رجه‌م نیشته‌جێبوه‌كانی باڵه‌خانه‌كه‌یان گواستۆته‌وه.
پۆلیس ناوچه‌كه‌ی داخستوه بۆ به‌رگرتن له هه‌ر زیانێك، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ئاگرگرتنی باڵه‌خانه‌كه، به‌ته‌واوی داڕماوه، كه له 17 قات پێكهاتوه.
به‌رگریی شارستانیی تاران رونیكردۆته‌وه، 10 بنكه‌و ناوه‌ندی ئاگركوێژینه‌وه هه‌وڵیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه داوه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام باڵه‌خانه‌كه روخاوه‌و هیچ زیانێكی گیانیشی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.