لە ئەستەنبوڵ نزیکەی ١٠٠ کەس کوژران و برینداربوون
ھێرشێکی چەکدارانە بۆسەر یانەیەکی شەوانە لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا دەیان کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: واسب شاھین پارێزگاری ئەستەنبوڵ رایگەیاندووە لانی کەم لەو ھێرشەدا ٣٩ کەس کوژراون و ٤٠ کەسیش بریندار بوون و ١٩ کەس لە کوژراوەکانیش ھاوڵاتیی بیانین ، ئاماژەی بەوەشکردووە سەرەتا ھێرشبەرەکە پۆلیسێک و ھاوڵاتیەکی مەدەنی کوشتووە ، بەرلەوەی بەشێوەیەکی ھەرەمەکی دەستدرێژی گوللە لە ئامادەبوانی یانەکە بکات.
ھێشتا ھیچ گروپ ولایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆیان لەو پەلامارە رانەگەیاندووە بەڵام پارێزگاری ئەستەنبوڵ پەلامارەکەی بە تیرۆریستی ناوبردووە.بەگوێرەی راپۆرتێکی کەناڵی سی ئێن ئێن پەلامارەکە لەلایەن کەسێکەوە ئەنجام دراوە کە جل وبەرگی بابانۆئیڵی لەبەرکردووە.ئەو یانەیە لە گەرەکی (ئۆرتاکۆی) ئەستەمبوڵە و بەسەر کەنداوی بۆسفۆردا دەروانێت و کەسانی بیانی ھاموشۆی دەکەن و لەکاتی پەلامارەکەدا ٧٠٠ کەسی لێ بووە.
source : ابنا 24 كردی
یەکشەممە
١ کانوونی دووەم ٢٠١٧
١١:٥٥:٠٣ ب.ن
802041
لە ئەستەنبوڵ ١٠٠ کەس کوژران و برینداربوون
ھێرشێکی چەکدارانە بۆسەر یانەیەکی شەوانە لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا دەیان کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.