کاربەدەستانی ئەندونزیا باسیان کرد لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە لە ناوچە کوێستانیەکان و گیان لە دەس دانی هەر 13 سەرنشینەکەی .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری ڕویترز لە جاکارتا " ئەیوان ئەحمەد ڕیسکی تیتوس " بەڕێوەبەری ئو.پراسیونی فەرمانگەی فریاگوزاری ئەندونزیا وتی ئەو فڕۆکەیە لە جۆری " سی 130 " تایبەتی گواستنەوەی هێز و خەریکی ئەنجام دانی مانوڤری سەربازی لە شاری تیمیکا بەرەو وامنا بوو کە لە ناوچەی دوری پاپوا کەوتە خوارەوە . گواستنەوەی ئاسمانی شێوازی ئاسایی گواستنەوە لە ناوچە دوور و کوێستانیەکانی پارێزگای پاپوا لە ئەندونزیایە . ئەو پارێزگایە لە ڕۆژهەڵاتی ترین خالی ئەو وڵاتە یە و سەفەری زەوینی لەو دا زۆر دژوارە .
......
300
source : Sahar TV
یەکشەممە
١٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦
٨:٠٠:٠١ د.ن
799159

کاربەدەستانی ئەندونزیا باسیان کرد لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە لە ناوچە کوێستانیەکان و گیان لە دەس دانی هەر 13 سەرنشینەکەی .