دەیان شەهید و بریندار بە هۆی تەقینەوەی سەیارەیەکی بومب ڕێژ کراو لە سەر ڕێگای زائرانی ئێرانی /داعش ئەم کردەوە تیرۆرستیە دەگرێتە ئەستۆ
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع . ابنا . دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ تە قینەوەی سەیارەیەکی بومب ڕێژ کراو لە محطەیەکی بەنزین دا لە ناحیەی شوملی لە باشوری خۆرهەڵاتی حلە چەندها کوژراو و برینداری لێ بویەوە کە هەندێک لە وانە زائیرانی ئێرانین .
چەندە ها هەواڵی درۆ و ڕاست سەبارەت بە ژمارەی کوژراوەکان بڵاو بوەتەوە لە کاتێک دا اسکای نیوز ژمارەی شەهیدەکان ٨۰نەفەر ناو دەبات بڵام میدیا عێراقیەکان دەڵێن ۱۲ نەفەر شەهید و ۱۰ برینداری لێ کەوتوەتەوە کە بەشێک لە شەهیدەکان ئێرانین .
پرس تی وی لە سەرە تا دا شەهیدە ئێرانیەکانی ۱۲ نەفەر بڵاو کردەوە .
ایرنا بە نەقل لە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراوەوە وتی : لەم کردەوە تیرۆرستیە دا ۲۴ شەهید و ۱۳ نەفەر برینداری ڵێ کەوتەوە .
اسکای نیوز بە نەقل لە یەکێک لە مەسولەکانی ئەمنیەتی محافظەی بابل دەڵێت : لەم کردەوە تیرۆرستیە دا بە لایەنی کەمەوە ۷۰ نەفەر شەهید بون کە کەمتر لە دە نەفەرین عێراقین و هەمویان ئێرانین .
ئەم کردەوە تیرۆرستیە لە محطەیەکی بەنزین لە پاڵ ڕیستورانێک دا کە زائرە ئێرانیە کان لە کاتی حەوانەوە بوون .
یەکێک لە هێزە ئەمنیەکانی عێراق بە فرانس پرس ڕایدەگەیەنێت لە کاتی تەقینەوەکە دا بە لایەنی کەمەوە حەوت منشائە لە ناو محطەکە دا بون ، ئەم پاس و منشەئانە زائرینی ئێرانی ، بەحرەینی و عێراقی یان دەگواستەوە .
داعش لە بەیانیە یەک دا ئە کردەوە تیرۆرستیە دەگرێتە ئەستۆ و دەڵێت ۲۰۰ نەفەر کوژراون .
شاری حلە کەوتوەتە ۱۰۰ کیلومەتری بەغداد و ئەمنیەتێکی باشی هەیە بەڵام جار بە جار ئەم جورە ڕوداوانە ڕوو دەدات .
source : ابنا 24 كردي
پێنجشەممە
٢٤ تشرینی دووەم ٢٠١٦
٥:٠٨:٤٧ د.ن
794021
دەیان شەهید و بریندار بە هۆی تەقینەوەی سەیارەیەکی بومب ڕێژ کراو لە سەر ڕێگای زائرانی ئێرانی /داعش ئەم کردەوە تیرۆرستیە دەگرێتە
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ تە قینەوەی سەیارەیەکی بومب ڕێژ کراو لە محطەیەکی بەنزین دا لە ناحیەی شوملی لە باشوری خۆرهەڵاتی حلە چەندها کوژراو و برینداری لێ بویەوە کە هەندێک لە وانە زائیرانی ئێرانین .