AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : abna24
چوارشەممە

٩ تشرینی دووەم ٢٠١٦

١٠:٤٩:٥٢ د.ن
790977

خەڵاتى فیلمى حەشدى شەعبى

لە فیستڤاڵى قاهیرە، فیلمى حەشدى سەعبى سەرکەوت و خەڵاتى ڕێزلینانى لەبوارى داهێنەراندا پێبەخشرا.

لە فیستڤاڵى قاهیرە، فیلمى حەشدى شەعبى سەرکەوت و خەڵاتى ڕێزلینانى لەبوارى داهێنەراندا پێبەخشرا.

لە میانی فیستیڤاڵی مۆندیالی قاهیرەی نیودەوڵەتی كەلە بارەگای كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی لە ١ى تشرینى دووەمى ٢٠١٦ دەستیپێكردوە لەلایەن سەندیكای بەرهەمهێنەرانی هونەری عەرەبی و بەشی ڕاگەیاندن و هونەری كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوە چوو.

 ڕۆژى دووشەممە ٧ى تشرینى دووەمى ٢٠١٦ مەراسیمى کۆتایى  فیستیڤاڵی مۆندیالی قاهیرەی نیودەوڵەتی لە میسر کۆتایهات و خەڵاتی ڕێز لێنان لەبواری داهێناندا بە خشرایە بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی كە بە فلیمی (الحشد)بەشداریانكرد بوو.

 لە فستیڤاڵەكەدا فلمی حەشد كە بۆ ئامادەبوانی فستڤاڵەكە نمایشكرا، کە زیاتر فیلمەکە باسكردن بوو لە سەرەتای دروستبوونی حەشدی شەعبی و كارو چالاكیەكانی ئەو گروپە لەماوەی ڕابردوودا لەبەرەكانی شەڕی دژی داعشدا.

 خەڵاتكردنی حەشدی شەعبی لە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەمیانی فستیڤاڵی مۆندیالی قاهیرەدا لەكاتێكدایە كەلە ئێستادا پەیوەندییەكانی میسر و عێراق بەرەوپێشچونی بەخۆیەوە بینیوە.