AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : .irna
پێنجشەممە

٢٩ ئەیلوول ٢٠١٦

٨:٠٩:٣٩ ب.ن
782162

تەشەنەی تووند و تیژی دژ بە زیندانییانی سیاسی لە میسر

چاوەدێری مافی مرۆڤی ڕۆژی چوارشەممە لە راپۆرتێکدا نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە رەوشی نالەباری زیندانییانی سیاسیی لە میسر بەتایبەت لە بەندیخانەی "عەقرەب"ی قاهیرە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، فەرمانبەرانی بەندیخانەی عەقرەب بە توند و تیژییەکی یەکجار زۆر دەس دەکەنە لێدان و ئازاردانی زیندانیان و ئەوان لە سلوولی تاکەکەسی زۆر چووکەدا ڕادەگرن. ڕاپۆرتەکان پیشاندەری ئەوەن کە باروودۆخی بەندیخانەی میسر لە چاو پێش کودەتا دژ بە محەمەد مۆرسی سەرۆک کۆماری وەلانراوی میسر، زۆر نالەبارتر بووە و مافی مرۆڤ لە بەندیخانەدا بە تەواوەەتی بنپێ دەکرێ.

بە پێی ڕێژە و ئاماری ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ، پاش کودەتای ژوییەی ٢٠١٣ دژ بە دەوڵەتی محەممەد مۆرسی، یەکەم سەرۆک کۆمارەتی هەڵبژێردراوی میسر، ژماری زیندانیانی سیاسی لە میسر گەیشتۆتە زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس.

دەوڵەتی عەبدولفەتاح ئەلسیسی بەندیخانەکانی میسری کردووە بە کوشتارگەی زیندانیانی سیاسی. لەو کاتەوە لە ژوەنی ٢٠١٤ عەبدولفەتاح ئەلسیسی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست هەتا ئێستا پتر لە ١٤٠ کەس لە بەندیخانەکانی میسردا کوژراون.

مەرگی زیندانیانی سیاسی، تەنیا بنپێ کرانی مافی مرۆڤ لە لایەن دەوڵەتی میسرەوە نییە. کەمبوونی ئیمکاناتی پاکپارێزی، ڕەوشی نالەباری بەندیخانەکان، ئەشکەنجەی زیندانیان و پێشگری بە دیداری زیندانییەکان لەگەڵ بنەماڵەیان لە بابەتەکانی دیکەی بنپێکرانی مافی زیندانییەکان لە بەندیخانەکانی میسردایە.

ئەسیسی پاش گرتنە دەستی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی میسر بەڵینی زۆری دا بە خەڵکی میسر سەبارەت بە هەنگاو هەڵگرتنی لە پێناو جەماوەرسالاری، بەڵام بە پێی قسەی نەیاران، کارنامەی سیاسی شتێکی دیکەی جگە لە دادگەیی کرانی چالاکانی سیاسی، پێکهێنانی حکومەتێکی پۆلیسی و سەرکوتکەر و بنپێکەری مافی مرۆڤ و سەرکوت کردنی توندی نەیارانی سیاسی نەبووە.

وەزارەتی دەرەوەی میسر باسی ئەندامەتی ئەم وڵاتە لە لێژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەودای ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢١ کرد. ئەندامەتی میسر لە لێژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام پەرەسەندنی سەرکوتکارییەکانی دەوڵەتی عەبدولفەتاح ئەسیسی سەرۆک کۆماری میسریان پاش کودەتای دژ بە محەممەد مۆرسی لە ساڵی ٢٠١٣ ئیدانە کردووە.

لەم چوارچێوەدا گرینگترین خاڵی بەرچاوی دەوڵەتی عەبدولفەتاح ئەسیسی کە لە ژوەنی ٢٠١٤ـەوە دەسەڵاتی میسری گرتۆتە دەست، بنپێکرانی بە ئاشکرای مافی مرۆڤ لە ڕێگای سەرکوت کردنی توندی ناڕەزایەتیی جەماوەری، گرتنی ناڕازییان، دادگەیی کردنی بە کۆمەلی ناڕازییان لە دادگەگەلێکی نادادوەرانە، بڕینەوەی بەندی دوور و درێژ  و دەرکردنی بڕیاری سێدارە بۆ نەیاران و کۆنترۆڵی توند و بەربڵاوی مێدیاکان بووە، لەگەڵ ئەوەی کە دەوڵەتی عەبدولفەتاح ئەسیسی بەندیخانەکانی میسری کردووە بە کوشتارگەیەک بۆ زیندانیانی سیاسی.

لە ڕەوشێکی ئەوتۆدا ئەندامەتی دەوڵەتی میسر کە خۆی لە بنپێکەرانی سەرەکیی مافی مرۆڤ دێتە ئەژمار، لە ئەنجوەمانی مافی مرۆڤ بۆتە هۆی سەرسووڕمانی چاوەدێرانی سیاسیی. ئەندامەتی دەوڵەتانی وەک دەوڵەتی میسر لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان پیشاندەری سیاسی کاری توند و تابیر کردنەوەی بەپێچەوانەی چەم و ماناکان و پێوەرە مافەوانییەکان لەم ناوەندە مافەوانییەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

بێ گومان ئەو کردەوە ئینفعالییانە هیچ ئەنجامێکی جگە لە هاندانی حاکمانی میسری بۆ بنپێ کردنی زیاتری مافی مرۆڤ نەبووە....

کۆتایی کورتە نامە/310