AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

٢٩ ئەیلوول ٢٠١٦

٧:٠٨:٤٣ ب.ن
782157

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە ئەفریقا

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقایی بە مەبەستی بەشداری لە حەوتەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی سیاسیی بەدواداچوونی پێوەندییەکانی ئێران و ئەفریقای باشوور گەیشتە ژوهانسبورگی پێتەختی ئەم وڵاتە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :  "سادق حسێن جابری ئەنساری" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقایی دوێنێ چوارشەممە گەیشتە ژوهانسبورگی پێتەختی ئەفریقای باشوور و لە لایەن "نۆمندیا ئەمفکتۆ" جێگری وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشوور پێشوازی لێ کرا.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەسبەجێ کە گەیشتە ئەفریقای باشوور بە ئاماژە بە گرینگایەتیی کیشوەری ئەفریقا لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەڵبژاردنی ئەفریقای باشوور وەکوو یەکەم وڵاتی ئەفریقایی بۆ سەردان، هیوای خواست خێراتر بوار خۆش بێ بۆ سەفەری سەرۆک کۆماری ئیلامیی ئێران بۆ ئەفریقای باشوور.

دیدار لەگەڵ ئێرانییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە، بلیمەتان و هەروەها چالاکانی بواری مێدیا و ڕاگەیاندن لە بەرنامەکانی سەفەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەفریقای باشوور دێنە ئەژمار. 
کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەفریقای باشوور لە چوارچێوی بەداواداچوون بۆ پەرەپێدانی پێوەندییە دوولایەنەکانیان لە بواری جۆربەجۆر بەتایبەت سیاسی و ئابووری، درێژە دەدەن بە راوێژکارییەکانیان.....

کۆتایی کورتە نامە/310