AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : .mehrnews
چوارشەممە

٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦

٧:٢٢:٥٤ ب.ن
781971

چوونەسەری ژماری قوربانیانی کەشتی وەرگەڕاوی میسری

ژماری قوربانیانی کەشتی وەرگەڕاوی میسری بۆ٢٠٤کەس زیادی کرد.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێڕانەوە لە عەلی عەبدوسەتار، سەرۆکی ناوەند و شاری مەتوبس لە کفر شێخ(دێڵتای نیل و شوێنی کەوتنەڕێی کەشتی) رۆژی سێ شەممە بە دەرهێنانەوەی کەشتی وەرگەڕاوی هەڵگری ئەو کۆچبەرانە، تەرمی٣٣کۆچبەری دیکە لەناو کەشتییەکە دۆزرایەوە کە بەم چەشنە، ئاماری قوربانیانی ئەو ڕووداوە بۆ٢٠٤ کەس زیادی کرد.

عەبدوسەتار وتیشی: تائێستا ناسنامەی شەش کەس لە و قوربانیانە دیاری کراوەو لەلایەن خێزانەکانیانەوە پشت ڕاست کراونەتەوە.

هەواڵدەریی فەرمیی میسر ڕایگەیاندبوو، ئەو کەشتیە٦٠٠ موسافیری میسری و ئەفریقایی تێدابوو و لەنێو قوربانیەکانیشیدا منداڵێکی چوارساڵان بینراوە.

ڕاپۆری سەرچاوەکانی دیکە ئاماری موسافیرەکانیان ٣٥٠ کەس ڕاگەیاندبوو.

بەپێی ئاماری فەرمیی ڕاگەیێندراوی پێشووتر، ١٦٤ کەس لە سەرنشینانی ئەو کەشتییە ڕزگار کراوە.

شایەتحاڵان بۆ وێنە ماسیگرانی خۆجێی پێشتر وتبوویان، کەشییەکە لە١٢کیلۆمەتری لێواری شاری ڕەشید لە ئاو هێنراوەتەدەر.

قاچاخچیان، موسافیرانی نایاساییان لەو ژورەدا دەشاردەوە هەتا بیانگەیێننە شوێنی ئامانجیان.

لێوارەکانی میسر یەکێک لە ناوچە سەرەکییەکانی قاچاخی موسافیری نایاسایی بەرەو ئوروپایە....

کۆتایی کورتە نامە/310