به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : دادگەیەکی سزادانی میسر رۆژی شەممە حەوت کەسی بە تاوانی کۆشتنی کاربەدەستێکی پۆلیس لە جەریانی ناهێوریەکان دوای لەسەر کار لابرانی محەممەد مورسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی جەماوەری ئەم وڵاتە لەساڵی دووهەزارو سێزدە ، مەحکوم کرا بە ئیعدام بە گوریس. دادگەی قاهیرە هەروەها پێنج تاوانباری تری ئەم دۆسیەی بە دەساڵ زیندان مەحکوم کردو کەسێکی تری بە بێ تاوان ناساند. "
نەبیل فەراج" لە ژنراڵەکانی پۆلیسی میسرلە سێپتەمبەری دووهەزارو سێزدە دوای ئەوە کە پۆلیس بۆسەر گۆندی کرداسە لە نێزیک قاهیرە بۆ دەسگیر کرانی لاگرانی ئیخوانۆالموسلمین پەلاماری برد ، بەزەبری گولە کوژرا.
دوای لەسەر کار لابرانی محەممەد مورسی لە ساڵی دوو هەزارو سێزدە شەپۆلێکی تازە لە پەلاماربۆ سەر ئیخوانۆلموسلمین و لاینگرەکانی دەسپێکرا کە لەجەریانی دا سەدان کەس کوژران و هەزاران کەسیش قۆڵبەست کران. هەروەها سەدان ناڕازی لە دادگەکانی میسرحوکمی مردنیان بۆ دە ر چووە ....
کۆتایی کورتە نامە/310