AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
چوارشەممە

٢١ ئەیلوول ٢٠١٦

٥:٣٨:١٨ ب.ن
780403

پێداگری سەرۆکی میسر لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی فەلەستین و سووریا

سەرۆکی میسر داوای لە ڕژێمی ئیسرائیل کرد هەوڵ بدا لەپێناو چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین .

ەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا ، عەبدولفەتاح سیسی  سەروکی میسر ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی کۆ

گەی گشتی  ڕێکخراوی نەتەوەکان لەنیۆیۆرک  باسی  ناکۆکی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلی کرد وەک  بناغەی بێ سەقامییەکان لە ناوچە  .

سیسی وتی :  قاهیرە لە هەرچەشنە  هەوڵێک بۆ بەرەوپێشبردنی وتووێژەکانی ئاشتی فەلەستین داکۆکی دەکات.

سەرۆکی میسر لە درێژەی قسەکانی دا لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێگەچارەی سیاسی  پێداگری کرد .

عەبدولفەتاح سیسی  وتی کە درێژەی  خوێنڕشتنی خەڵک و کوشتنیان لە سوریا و نەبوونی ڕێگەچارەی سیاسی قەبووڵ نەکراوەیە و دەبێ خێرا هەموو هەوڵە دوژمنکارانەکان لە هەموو ناوچەکانی سوریا بوەستێ.

ئەم کاربەدەستە میسرییە پێداگری کرد  کە قەیرانی سوریا دەبێ بە شێوازێک چارەسەر بکرێت  کە  کوشت وبرەکان  کۆتایی پێ بێت، سەروەری نیشتمانی و دامەزراوەکانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بپارێزرێ  و ئارمانجەکانی خەڵکی سووریاش بێتە دی.

سیسی وتیشی  کە درێژەی بشێوی  لە سوریا دەبێتە هوی پەرەی چالاکییە تیرۆریستییەکان....

کۆتایی کورتە نامە/310