به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی یەوموسابع، یەکێک لە سەرکردەکانی داعش لە لیبیا بە ناوی رەبیع حسێن هەواری ، ڕۆژی ڕابردوو گیرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم تیرۆریستە داعشیە لەشاری درنە لەلایەن هێزی ئاسایشی ڕاوەدوونرابوو و سەرەنجام لەشاری ئاجدابیا گیرا و سەنەدوبەڵگەی ساختەی ئەویش بە دەست کەوتووە کە ناوبراو بەنیازی هەڵاتن بۆ میسر بووە .
بەریتانیا و فەرەنسا لە دەستپێکی ساڵی دووهەزارویازدەی زایینی، هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ سەرنخون کردنی موعەمەر قەزافی دیکتاتۆری ڕووخاوی لیبییان بەڕێوەبەرایەتی کرد .
ڕژێمی قەزافی بە یارمەتی پەلاماری ئاسمانی ناتۆ تێک شکێندرا و لە ئەنجام دا دیکتاتۆری لیبیاش لە ئۆکتوبەری ساڵی دووهەزارو یازدەی زایینیش کوژرا بەڵام لیبیا لەو کاتەوە تائێستا بەرەوڕووی کێشەی ناوخۆیی بووەتەوە..l..
کۆتایی کورتە نامە/310
source : tasnimnews
ھەینی
١٦ ئەیلوول ٢٠١٦
٢:٠٢:٣٧ د.ن
779449
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دیاردەی تێکدەرانە لە شاری "ئەجدابیا"ی لیبیا توانی یەکێک لە سەرەکی ترین سەرکردەکانی داعش دەستبەسەر بکات.