بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕویتەرز لە داکا، ئەم هەوڵەی بەنگلادش لەوانەیە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی موسوڵمانانی لایەنگری ڕێبەری لە سێدارە دراو بێت .
میر قاسم عەلی شەست و سێ ساڵان دابین کەری ماڵیی پارتی کۆمەڵی ئیسلامی بە تاوانی کوشت و بڕ، بەدیل گرتن و ئەشکەنجەدان و دنەدانی ئایینی لە ڕەوتی شەڕی جیایی خوازانە لە پاکستان، لە سێدارە دراوە.
ئەنیس ئەلحەق، وەزیری یاسای بەنگلادش بە ڕویتەرزی وتووە کە قاسم عەلی کاتژمێر دە و نیوی شەوی ڕابردوو لە سێدارە دراوە.
ئەم لەسێدارە درانە لە جەنگەی زنجیرە پەلامارگەلێک ڕووی داوە کە توندترینیان یەکی ژانیڤەری ڕووی دا و بەپێی ئەو پەلامارە کەسانی چەکدار بە ڕۆیشتن بۆ نێو کافەیەک لە بەشی دیپلۆماتیکی داکا بیست بەرتیلیان کوشت کە زۆربەیان هاوڵاتی بیانی بوون ...
کۆتایی کورتە نامە/310