AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

١٩ ئاب ٢٠١٦

٥:١٨:٥٣ د.ن
773039

دادگەیەکی میسری ٣٥٠ کەس لە ئەندامانی ئیخوانولموسلمینی بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دا

دادگەیەکی میسری ٣٥٠ کەس لە نەیارانی دەوڵەتەکەی کە زۆرتریان ئەندامانی سەربه ئیخوانولموسلمینن بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دا .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :، حوکمی ئەم دادگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوەکانی دوای وەلاداندرانی محەممەد مورسی ، سەرۆک کۆماری ئیخوانی میسر بە تایبەت تێکەڵچوونەکانی  نیو دوو مەیدانی ڕابعە عەدویە و ئەلنەزهە لە ١٤ ئاگوستی ٢٠١٣ دا .

دادگەی سەربازی میسر لە حوکمێکی غیابی ٣٥٠ کەس لە و کەسانەی کە دەلێن لەم ئالۆزیانە دا دەستیان بووە بە زیندانی تاهەتایی  و٦٨ کەسی دیکەی بە سێ تا ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کردووە .

خالێد ئەلکومی ، ئەندامی لیژنەی بەرگری لە تاوانباران ووتی کە دادگەی سەربازی کە لە پارێزگای ئەسیوت لە باشووری میسر پێکهاتووە ،بە تاوانی هەبوونی دەست لە پەلامار بۆ سەر پۆلیسی دیرمواس ، ٢٤٩ تاوانبار بە شێوەی غیابی بە زیندانی تاهەتاییی و سێ کەس بە سێ ساڵ  ٤٧ کەسی دیکە یان بە شێوەی حوزوری بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کردووە .

ئەو ووتی : ئەم دادگەیە هەروەها لە ڕووداوی پەلامار و ئاگر دانی ناوەندیکی پێوەندی دەوڵەتی لە ناوەندی شاری دیراموس، ١٠١ کەسی دیکەی لە حوکمیکی غیابی بە زیندانی تاهەتایی  ١٨ کەسی دیکەی بە شێوەی حۆزوری لە حوکمێک دا بە١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کردووە .

ئەلکومی ووتی: تاوانباران سەرەتاکانی مانگی مای ڕابردوو بە تاوانگەلێک کەهەمووی ئەوانیان ڕەتکردۆتەوە ، بۆ دادگەیەکی سەربازی بەڕی کراون . لە وینەی تاوانەکانی دیکەی ئەو کەسانە پەیوەسبوون بە ئیخوانۆلموسلمین و کاری تێکدەرانە بووە .....


کۆتایی کورتە نامە/310