به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە زمان کەناڵی تەلەڤزیۆنی سی ئێن ئێن، گرووپی تێرۆریستی بوکوحەرام ئەمڕۆ گرتهیهکی نوێی لەو کچە قوتابیانە بڵاو کردوەتەوە کە دوو ساڵ پێش لە لایەن ئەم گرووپەوە ڕفێندران.
بە ڕاپۆرتی کەناڵی سی ئێن ئێن، ئەم ڤیدیۆیە ١١ خولەکە و تێیدا یەکێک لە چەکدارەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستییە لە بەردەم ٥٠ کچە ڕفێندراوەکەوە دەبینرێ و بنەماڵەی کچە ڕفێندراوەکانی " چیبوک " به بهردهنگ دهگرێت. لە ڤیدیۆوەکەدا، پیاوێک کە دەموچاوی داپۆشیوە، دەڵێت: ئەوە بزانن کە هێشتا کچەکانتان دیلی ئێمەن.
ئەم تێرۆریستە دەم و چاوداپۆشراوە درێژە دەدات: ئەگەر دەوڵەتی نیجێریا بۆ ئازادییان دەست بۆ شەڕی چەکداری ببات، ئەم کچانە چیدی زیندوو نامێنن. ئەگەر ئەتانەوێ زیندوو بمێنن، ئەندامەکانمان ئازاد بکەن.
شیاوی باسە، لە بەشێکی ئەم فیلمەدا هاتووە کە کچە ڕفێندراوەکان؛ ٤٠ کەسیان هاوسەرگیریان کردووە و هەندێکیشیان لە هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی نیجێریادا کوژراون.چەکدارەکانی گرووپی تێرۆریستی بوکوحەرام ١٤ ی ئاپی ٢٠١٤ هێرشیان بردە سەر قوتابخانەیەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شری چیبوک، ٢٧٦ کچی تازەلاویان رفاند و دواتر ٥٧ کەس لە کچەکان توانیان هەڵبێن بەڵام چارەنووسی ٢١٩ کچی تر هێشتا نادیارە. شیاوی باسە، بوکەحەرام لە ٦ ساڵ پیشەوە چالاکیی چەکداریی دژی دەوڵەتی نیجێریا دەسپێکرد.
لە ئەم ماوەیەدا ١٥ هەزار کەس کوژراون و یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسیش بە هۆی توندوتیژی ئەم گرووپەوە ئاوارە بوونە....
کۆتایی کورتە نامە/310