به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : له ئه‌لجه‌زیره، دوای هێرشێکی ده‌مارگرژانه بۆ سه‌ر باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی کۆماری دیموکڕاتیکی کۆنگۆ که ئه‌گه‌ری زۆره کاری گرووپێکی چه‌کداری له‌م وڵاته بێت، لانی که‌م ۶۴ که‌س به شێوه‌یه‌کی دڕندانه کوژران.
ئه‌م هێرشه له شه‌وی شه‌مه له ناوچه‌ی ڕوانگۆما له شاری بنی له باکووری کیۆ ڕووی داوه.
به‌رپرسانی ناوچه‌یی و هێزه‌کانی سوپای کۆنگۆ دوای لێکدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌که توانیان ۶۴ تەرمی شێوێندراو بدۆزنه‌وه، ئێسته پێش بینی ده‌کرێت که ژماره‌ی قوربانییه‌کان به ۷۵ که‌سیش بگات.
ئێسته ده‌وترێت که هۆکاره‌کانی ئه‌م کوشتاره دوای ڕه‌ت بوون له بنکه و بازگه‌کانی پۆلیس و سوپا توانیانه ئه‌م کوشتاره ئه‌نجام بده‌ن که ئامانجه‌که‌ی تۆله سەندنه‌وه له سوپای کۆنگۆ بووه، شایانی باسه که له ئێستادا سوپای ئه‌م وڵاته سه‌رقاڵی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌م ناوچه‌یه دایه.
ئه‌م هێرشه لانی که‌م یه‌ک هه‌فته دوای ئه‌وه ئه‌نجام بوو که ۱۴ که‌سی دیکه له ناوچه‌کانی نزیک به شاری بنی له لایه‌ن چه‌کداره‌کانه‌وه کوژران.
ئه‌گه‌ری ئەوە لەئارادایە که ئه‌م هێرشانه له لایه‌ن هێزه‌کانی ناسراو به یه‌کێتی دیموکڕاتی سه‌ر به وڵاتی ئۆگاندا ئه‌نجام بووبێت که ۲۰ ساڵه له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆماری دیموکڕاتیکی کۆنگۆ چالاکی ده‌که‌ن.
به‌م حاڵه‌شه‌وه ده‌نگۆ هه‌یه که بڕێک له هێرشبه‌ره‌کان جل و به‌رگی سوپای کۆنگۆیان له‌به‌ر بووه و ڕه‌نگه کاره‌ساته‌که کاری سوپا بێت...کۆتایی کورتە نامە/310..
source : sahartv
دووشەممە
١٥ ئاب ٢٠١٦
٢:٣٥:٥٨ د.ن
772147
گرووپێکی چه‌کدار لانیکه‌م ۶۴ که‌س له شارۆمه‌ندانی کۆماری دیموکڕاتیکی کۆنگۆیان کوشت و جه‌سته‌و تەرمەکانیشیان ئەنجن ئەنجن کرد.