به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەم تاقمە تیرۆریستییە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی ڤیدیۆیەکی کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە و بە داننان بە شکست هێنانی لە لیبی بەڵێنی داوە کە پەلاماری توندتر لە شاری سێرت و ناوچەکانی دیکە ئەنجام بدات.
تاقمی تیرۆریستیی داعش بە دانپێدانان لە شکستی خۆی لە لیبیا، ڕایگەیاند: هەموو کەس لەگەڵ داعش شەڕ دەکەن بەڵام سەربازانی ئەم تاقمە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەگەلێک کەلەوێ دەرکراون.
ڕۆژی ڕابردوو هێزی لایەنگری دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند : دوابەدوای پەلاماری نوێ بۆسەر بنکەی داعش لەشاری سێرت پێشکەوتنی تازە لە دەورووبەری بنکەی سەرەکیی ئەم تاقمە تیرۆریستییە بەدەست هاتووە.
ئەم هێزانە لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند : دوابەدوای ئەم پێشکەوتنانە ژومارێکی زۆر لە ئەندامانی داعش کوژران و ئۆتۆموبیلێکی سەربەوانیش تێک شکێندرا.
ئۆپراسیۆنی نوێ لە دەورووبەری کۆگەی واگادوگو بنکەی سەرەکیی داعش لە شاری سێرت لە 450 کیلومەتری ڕۆژهەڵاتی ترابلوس ڕووی دا .
هێزی دەوڵەتیی لیبی هەوڵ دەدەن بە گەیاندنی خۆیان بەم کۆگەیە و وەدەرنانی داعش ، شاری سێرتیان لەم تاقمە تیرۆریستییە کە لە ژووئەنی ساڵی 2015 شارەکەیان داگیرکردووە، وەربگرن.
سێرت لە بنکە سەرەکیەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش دێتە ئەژمار و بە لە دەست دانی ئەم تاقمە تووشی شکستێکی قورس دەبێت....
کۆتایی کورتە نامە/310
source : sahartv
یەکشەممە
٧ ئاب ٢٠١٦
٧:٠٥:١٣ ب.ن
770520
تاقمی تیرۆریستیی داعش دانی نا بە شکست هێنانی خۆی لە شاری سێرتی لیبیا