به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ێژنەی پشکنینی نیجریە کە ویلایەتی کادونای بۆ لێکوڵینەوە سەبارەت بە ئەو پرسە دیاری کردووە بە ڕاگەیاندنی ئەو جەنایەتە وتیشی ئەو لێکوڵینەوە سەد و نەوەد و سێ لاپەڕەییە نیشان ئەدات کە ئەرتەشی نیجریە لە گەڵ شێعەکانی وڵاتەکەی هەڵس و کەوتی توندو تیژی بووە .
تێکهەڵچوون و توند و تیژی دوو ڕۆژە لە دوازدەی دیسامبری ڕابردوو لەو ڕاپۆڕتەدا کاتێ دەسپێکرا کە ڕێپێوەرانی شێعە بەشدار لە ڕێو ڕەسمێکی ئایینی ئەو وڵاتەدا بەریان گرت بە هاتنی کارەوانی ژنڕاڵ توکور یوسف بورتای فەرماندەری ئەرتەشی نیجریە .
ڕاپۆڕتی لێژنەی پشکنینی ناوبراو وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بەو جەنایەتە خوازیاری پێ و شوێن گرتنی بەرپرسانی ئەو جەنایەتگەلە بووە .
لەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەو لێژنەیە خوازیاری کردەوەگەلی خێرا بوون بە مەبەستی قۆڵبەست کران و دادگاییکرانی ئەندامانێک لە ئەرتەش کە لەو جەنایەتەدا دەستیان هەبووە .
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بەرلەوەش ڕایگەیاندبوو ئەرتەشی نیجریە بە ئەنقەست شێعەکانی لایەنگری شێخ ئیبراهیم زەکزاکییان کردووەتە ئامانجی ڕاستەوخوی و وێڕای ناشتنین لە گوڕە بە کومەڵەکاندا هەوڵیان داوە بەڵگەکانی ئەو جەنایەتە لەناو ببەن ...
کۆتایی کورتە نامە310