AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٢٩ تەمووز ٢٠١٦

٤:٤١:٥٧ د.ن
768786

نەبوونی ژێدەرێکی رامیاری زۆرترین خەساری لە پارتە ئیسلامییەکانی هەرێم داوە

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە پەراوێزی کونگرەی یازدەیەمی پارتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان جەختی لەوە کرد پارتە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان زۆرترین خەساریان بەهۆی نەبوونی ژێدەرێکی سیاسی بەرکەوتووە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە پرێس کۆنفرانسێکی پەراوێزی یازدەیەمین کۆنگرەی پارتەکەی لە ڕێکەوتی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی، وێڕای ڕەخنە لەسەر نەبوونی ژێدەرێکی سیاسی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کرد ئەم بابەتە زۆرترین خەساری لە پارتە ئیسلامییەکانی هەرێم داوە.

ناوبراو هەروەها خوازیاری پێکهاتنی بەرەیەکی ئیسلامی لەلایەن پارتە ئیسلام خوازەکانەوە و بە ئامانجی دەربڕینی هەڵوێستی هاوبەش و چارەسەری کێشەکانی ناو هۆگرانی ئەو پارتانە بوویەوە.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز سەبارەت بە پرسی دابین کردنی چارەنووسی هەرێمی کوردستان وتی قۆناغی فێدراڵی لە عێراقدا کۆتایی پێهاتووە و پێویستە کوردەکان بۆ گەیشتن بە کۆنفێدراڵی یان خۆ سەربەخۆیی تەواو هەوڵ بدەن.

پارتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان وەکوو یەکەمین پارتی ئیسلامی هەرێم لە ساڵی ١٩٨٧ی زایینی و لە ئێران لەلایەن مەلا عوسمان عەبدولعەزیز دامەزرا و لە ساڵی ٢٠٠٠ دوو پارتی کۆمەڵەی ئیسلامی بە ڕێبەرایەتی ئێستای عەلی باپیر و ئەنسارولئیسلام بە ڕێبەرایەتی مەلا کرێکار لە دوولەت بوونی بزووتنەوەی ئیسلامی وەدی هاتن.....

کۆتایی کورتە نامە/310